كەو بە لێشاو ڕوو لە چیای مەتین دەكەن و ڕاو دەكرێن

:: PM:06:22:12/01/2019 ‌
لە سنووری شارەدیێ دێرەلووكی سەر بە شارۆكەی ئامێدی كاتێك دەبێتە شەو سەتان لایەتی رووناكی لە چیای مەتین و چیای لینك دەبینرێن كە ئەوانیش لایەتی هاووڵاتی و ڕاوەكەرانی "كەون".

پەیامنێری "وشە" بە نهێنی دەچێتە چیای مەتین و لینك بۆ ئەوەی لە نزیكەوە دیمەنی ڕاوەكەرانی كەو لە هەردوو چیای مەتین و لینك لە نزیك دێرەلووك تومار بكات. بەگوێرەی قسەی پەیامنێری "وشە" پاساوی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ڕاوكردنی كەو ئەوەیە كە دوای ئەوە رێژەیەكی زوری بەفر لە باكووری كوردستان باریوە كەو بە لێشاو هاتوونەتە سنوورەكانی دێرەلووك، كاتێك بەفر دەتوێتەوە ئەوا جارێكی تر كەوەكانیش دەگەڕێنەوە باكووری كوردستان، بۆیە پێش گەڕانەوەیان ڕاویان دەكەن.

راوكەرەكانی ئەو سنوورە دەڵێن، بۆ ئارەزووی خۆیان و دەستكەوتنی كەو دەچنە ناوچە شاخاوییەكان و كەو ڕاو دەكەن و بەپێی قسەی ئەوان شەوانە نزیكەی 300 بۆ 400 ڕاوكەر دەچنە هەردوو چیایی لینك و مەتین و بە كلانشینكوف كەو دەكوژن و دەگرن.

وشە/ نەوزاد هلۆری





وشە - سه‌رخێڵ هاشم