له ماوه‌ى ساڵێكدا زیاتر له نۆ هه‌زار تانكه‌رى سووته‌مه‌نى له ئێرانه‌وه هاتووه‌ته كوردستان
ساڵی 2018، له ئێرانه‌وه زیاتر له نۆ هه‌زار ته‌نكه‌ر به‌هه‌موو جۆره جیاوازه‌كانی سووته‌مه‌نی "نه‌وت، گاز، به‌نزین" هاتوونه‌ته ناو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له‌پشكنینیش، 215 ته‌نكه‌ریان ره‌وانه كراونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی ئاماری بنكه‌ی تاقیگه‌ی پشكنینی سووته‌مه‌نی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له ساڵی رابردوودا، نۆ هه‌زار و 268 ته‌نكه‌ر كه جۆره جیاوازه‌كانی سووته‌مه‌نی وه‌ك "به‌نزین و گاز و نه‌وت" پێ بووه له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته ناو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ.
زیاتر گوتى، به‌پێی یاسا و رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ته‌نكه‌رێك كه سووته‌مه‌نی پێبێت، پێویسته سه‌ره‌تا نموونه‌ی بۆ پشكنین له‌لایه‌ن هۆبه‌ی تاقیگه‌ی پشكنین له‌مه‌رزه‌كان لێوه‌ربگیرێت، بۆیه ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌یش به‌هه‌مانشێوه نموونه‌یان لێوه‌رگیراوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه دوای وه‌رگرتنی نموونه بۆ پشكنین، 215 ته‌نكه‌ریان نه‌گونجاو بوون گه‌ڕێنراوه‌نه‌ته‌وه بۆ ئێران.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره و هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رۆژانه كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری لێوه ئه‌نجام ده‌درێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی

وشە -
سه‌رخێڵ هاشم