لە هەولێر باوك و كوڕێك كوژران
ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 12ی كانوونی دووەم، لە گەڕەكی مامزاوای شاری هەولێر باوك و كوڕێك كوژران و سێ كەسی تریش برینداربوون.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەكی مامزاوەی هەولێر روویداوە و بەهۆیەوە كوڕ و باوكێك كوژران و سێ كەسی تریش برینداربوون.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە و تا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان زانیاری زیاتر بڵاو ناكەنەوە.
هاوكات بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "وشە" كەوتوون، ئەو كوڕ و باوكە پێشتر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی كۆتریان كردووە و لە ئەنجامی شەڕەكەیشدا سێ كەسی تر برینداربوون كە دووانی تر لەو خانەوادەیەن كە كوژراویان هەیە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم