ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافی ژنان، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ سه‌وزكردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه له ژێر ناوی "هه‌ڵه‌بجه دۆستی ژینگه‌یه" ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاری به‌كولتووركردنی به‌كارهێنانی تووره‌كه‌یان دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ڕێكخراوی نوێ ئاشكرایان كرد، ئامانجیان له ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی "هه‌ڵه‌بجه دۆستی ژینگه‌یه" باشتركردنی ژینگه‌ی و جوانكردنی سروشت و پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، وه‌ك خۆیان گوتیان چونكه له ڕابردوودا هه‌ڵه‌بجه به كیمیایی ژینگه‌كه‌ی تێكدرا، ئێسته ده‌یانه‌وێت چاكی بكه‌نه‌وه.
هه‌ر لهڕاگهیهنراوهكهیاندا ئاماژه‌یان به به‌رنامه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه كرد كه بریتی بوون له به‌خشینی تووره‌كه‌ی قوماش له بری زه‌رفی نایلۆن بۆ شتومه‌ك كڕین له‌ناو بازاڕدا و به كولتووركردنی به‌كارهێنانی ئه‌و تووره‌كه‌یه له‌جیاتی زه‌رفی نایلۆن، پاككردنه‌وه‌ی شار، سازدانی سیمیناری ژینگه‌یی، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری پاراستنی ژینگه‌یی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و شوێنه گشتییه‌كان، هه‌روه‌ها ناشتنی نه‌مام و دره‌خت و سازدانی به‌رنامه‌ی ڕادیـۆیی.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی گه‌یاندنی تووره‌كه قوماشه‌كان و به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خاوه‌ن دووكان و فرۆشگاكانی بازاڕدا، سارا سه‌لام به‌رپرسی به‌شی ژینگه‌پارێزی له ڕێكخراوی نوێ به "وشه"ی گوت: سه‌ره‌تا ئێمه بڕی دوو هه‌زار تووره‌كه له ناو بازاڕدا ده‌به‌خشینه هاووڵاتییان و دووكانداره‌كان، له هه‌مان كاتدا ڕێنوێنییان له باره‌ی سووده‌كانی توره‌كه‌ی قوماش و مه‌ترسی زه‌رفی نایلۆن ده‌ده‌ینێ، دواتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕێی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئاگاداری فرۆشیار و بازاڕه‌كان بكرێت بۆ شوێنگره‌وه‌ی عه‌لاگه تووره‌كه‌ی قوماش بكڕن و شتومه‌كی تێبكه‌ن.
زیاتر گوتی: ده‌خوازین هه‌ڵه‌بجه بـبێته یه‌كه‌م شار كه له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش تووره‌كه‌ی قوماش به كولتوور بكات له‌بری زه‌رفی نایلۆن له ته‌واوی ماركێت و فرۆشگا‌كان به‌كار بهێنرێت.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری