میدیاكانی سه‌ر به به‌رهه‌م ساڵح بڵاویان كرده‌وه، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سهركۆمار نووسینگه‌ی پاسپۆرتی ڕانییه ڕۆژی چوارشه‌م 13ی ئه‌م مانگه ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له ڕۆژی 16ی تهمووز/یۆلیۆی ساڵی 2018ه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ساڵح ببێته سهركۆمار فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی ڕانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه دراوه.
میدیاكانی سه‌ر به به‌رهه‌م ساڵح نووسیویانه، سهركۆمار فه‌رمانی كردووه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عێراق نووسینگه‌ی پاسپۆرتی ڕانییه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاره چوارشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه 13ی شوبات/فێبرایه‌ر نووسینگه‌ی پاسپۆرتی ڕانییه به ئاماده‌بوونی هه‌یسه‌م فازیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عێراق بكرێته‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه دوای بینین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه به ته‌واوی ڕوون ده‌بێته‌وه، كه جیا له هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و خۆ كردن به خاوه‌نی هه‌موو شتێك هیچی تر نییه.
نووسراوه‌كه كه له خواره‌وه وێنه‌یه‌كی دانراوه و ژماره‌ی 62276 و ڕێككهوتی 16ی ته‌مووزی 2018ی به‌سه‌ره‌وه و به ناونیشانی فه‌رمانی كارگێڕی نێردراوه و تێیدا هاتووه، به پشت به‌ستن به ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێز وه‌زیری به گوێره‌ی نووسراوی نووسینگه‌ی وه‌زیر ژماره (د.م /24835) له 29ی نیسان /ئه‌پریلی 2018 و به پشت به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به وه‌زیر دراوه به گوێره‌ی ماده‌ی دووی یاسای ژماره‌ی 12ی ساڵی 2011 بڕیارمان دا به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی شارۆكه‌ی ڕانییه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناسنامه‌ی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به پله‌ی "هۆبه".
له كۆتاییدا د.عه‌قیل مه‌حموود خه‌زعه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌وه فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی ڕانییه دراوه، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح ئێسته كردوویه‌تی به چالاكی خۆی و وه‌ك كارێكی گرنگ به خه‌ڵكی ده‌فرۆشێته‌وه.