سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ هۆشداری به كۆماری ئیسلامی ئێران دا و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵێك دژی ئیسرائیل به‌رپا بكه‌ن، ئه‌مساڵ دوا ساڵی یادكردنه‌وه‌ی یادی شۆڕشی خومه‌ینی ده‌بێ له ئێران.
نه‌تانیاهۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی ئێران كه باسیان له به ئامانجگرتنی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا كردبوو و گوتی، من هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك په‌راوێز ناخه‌م، به‌ڵام له هیچیان ناترسم، ئه‌گه‌ر تاران ئه‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌نجام بدا و ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا بكاته ئامانج، به دڵنیایییه‌وه پێیان ده‌ڵێم، ئه‌مساڵ دوا ساڵی یادكردنه‌وه‌ی شۆڕشی خومه‌ینی ده‌بێ و ساڵی داهاتوو ناتوانن یادی بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووباره ئێرانی تۆمه‌تبار كرده‌وه به هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و پشتیوانی له گرووپه توندڕۆكان به تایبه‌تی حزبوڵای لبنانی، ئه‌مه‌یشی به هۆكارێك بۆ تێكدانی دۆخی ته‌ناهی و ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوبرد.
هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران له سووریا چه‌ندان جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و له به‌رانبه‌ریش دا ئیسرائیل ده‌یان جار مووشه‌كبارانی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵا و هێزه‌كانی ئه‌سه‌دی له ناوچه‌كانی سووریا كردووه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه له به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك توندترین وه‌ڵامی ده‌بێت.