هەردوو گۆرانیبێژى لاوى شار سلێمانى میران عەلی و بەختیار ساڵح بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز یەکەم دوێت بەیەکەوە بڵاوبکەنەوە کە گۆرانییەکی شادی فۆلکلۆرییە و كلیپى به‌رهه‌مه‌كه‌یشیان ته‌واو كردووه.
میران عەلی له‌باره‌ى به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌كه‌یانه‌وه نووسیویه‌تى: "ڕیکۆرد و کلیپی گۆرانییەکە تەواو بووە و تەنیا کاری مۆنتاژ و میکسی ماوە، تێکست و میلۆدییەکەی فۆلکۆرە و بەختیار ساڵح خۆی دەستکاری کردووە، کاری دەرهێنانی لەلایەن ڤینۆ پڕۆدەکشنەوە بۆکراوە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ کاك بەختیار گرتە ڤیدیۆیەکمان بڵاو کردەوە لە ئینستاگرام کە دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو، دوای ئەوەش کە لە کۆنسێرتەکەم بەختیار ساڵح هاتە سەر ستەیج بە هەمان شێوە کاردانەوەی خەڵك زۆر باش بوو، بۆیە هەستمان کرد ئەگەر کارێك بکەین بەیەکەوە دەنگدانەوەیەکی باشی دەبێت و کارێکی جوان دەردەچێت".
میران ده‌ڵێت، به‌رهه نوێیه‌كه‌مان ئێسته کارەکانی لە تەواوبووندایە و ئەگەری هەیە لە هەفتەی داهاتوودا و بەر لە هاتنی نەورۆز بڵاوی بکەنەوە.
میران له‌دایك بووی ساڵی 1995ی شاری سلێمانییه و سه‌ره‌تا له ڕێی به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگه‌وه ده‌ركه‌وتووه و تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ و گۆرانییه، خاوه‌ن یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانییه.