ئه‌مرۆ سێشه‌م 12ی ئادار، یادی 30 ساڵه‌ی تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێته كه له‌لایه‌ن رۆژ ژمێری ئۆتۆماتیكی گووگڵ به‌ناوی "Google Doodle" دیاری كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یادی 30 ساڵه‌ی تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێته و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌ندازیار و زانای كۆمپیوته‌ر "تیمۆسی بێرنار لی" له 12ی ئاداری ساڵی 1989 بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێتی داهێنا، كه له ساڵی 1991 دایمه‌زراندوو و هه‌ر ئه‌و كاته‌یش ئینته‌رنێته‌كه‌ی به‌خۆڕایی به دنیادا.
ئه‌مرۆیش سێشه‌م 12ی ئاداری ساڵی 2019 كۆمپانیای گووگڵ یادی دروستبوونی ئینته‌رنێتی كرده‌وه و له هه‌موو دنیادا ئه‌م یاده‌ی به به‌رز ڕاگرت.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.