دوو پسپۆری عه‌ره‌بی له توێژینه‌وه‌یه‌كیان كه له ئاژانسی "نۆڤۆستی" ڕووسی بڵاوكراوه‌ته‌وه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداری سووریا نه‌بووه و ئێسته‌یش سووره له‌سه‌ر دابه‌شكردنی وڵاته‌كه و سیناریۆی 2011 ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و دوو پسپۆره نووسیویانه، به‌رده‌وامی كێشه له ئیدلب و رۆژهه‌ڵاتی فورات و پشتیوانی واشنتن له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به‌و ئامانجه‌یه كه خواستی جیابوونه‌وه و دابه‌شبوونی سووریا بێنێته كایه‌وه.
عه‌لی به‌دوان كه یه‌كێكه له پسپۆره سیاسییه‌كان و به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه و له
سووریا نیشته‌جێیه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دۆخی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زۆر مه‌ترسیدارتره له ته‌واوی ناوچه‌كانی تری سووریا. هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده ناوچه‌كان له سووریا جیا بكه‌نه‌وه و حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵام په‌یه‌ده تا ئێسته ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، یارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه زۆر ترسناكه و ده‌یه‌وێ دۆخی سووریا بۆ خاڵی سه‌ره‌تا بگه‌ڕێنێته‌وه و ڕووسیا له سووریا تووشی ته‌نگژه بكات، به‌ڵام پێویسته به په‌له و خێرایی ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی دیمه‌شق و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌وێ كۆتایی پێ بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه پسپۆری سیاسی لبنانی ناجی سه‌فا گوتی، ته‌نگژه‌ی سووریا تا ئێسته له چاره‌سه‌ر نزیك نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو واشنتن ده‌یه‌وێ كێشه‌كان قووڵتر بكاته‌وه و ڕێ نادات ڕووسیا له سووریا به ئاسانی سه‌ركه‌وتوو بێ و دۆخی وڵاته‌كه ئارام بكاته‌وه.