سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای دیاله ئاشكرای كرد، كه سه‌رجه‌م هێزه ته‌ناهییه‌كانی سنووری نێوان سووریا و عێراق خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی زۆر تونده‌وه و ته‌واوی هێلی سنوور هێزه‌كانی عێراقی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ ڕێگری له دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ ناوه‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده و تیرۆریستان.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی "
ئه‌لمه‌علوومه"ی ڕاگه‌یاندووه، هێزه‌كانی عێراق له هێلی سنووری نێوان عێراق و سووریا خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وامی تیرۆریستان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له شاره‌دێی باغوز و مه‌ترسی هاتنی چه‌كداران بۆ ناوه‌وه‌ی عێراق.
زیاتر گوتی، ئه‌و شوێنانه‌ی تیرۆریستانی لێ ماوه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ عێراق و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یش گه‌مارۆیان داون، بۆیه هه‌موو پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه تیرۆریستان به‌ره‌و عێراق پاشه‌كشه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێوشوێنی توند و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی نه‌بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌وانه‌یه دزه بكه‌نه ناوه‌وه‌ی عێراق.
دووپاتی كرده‌وه، كه تا ئێسته دۆخی سنوور ئارامه و ڕێوشوێنه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و كامێرای چاودێری و ڕێوشوێنه‌كان زۆر به ڕێكوپێكی به‌ڕێوه ده‌چن، هێزه‌كانیش به ته‌واوی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ساز و ئاماده‌ن.