حكوومه‌ت سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ى نیوزلاند ده‌كات
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى نیوزلاند ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی کەسێک بە ناوی "برێنتۆن تارانت" لە نیوزلەندا، هێرشیکردە سەر دوو مزگەوت و نزیکەی 50 کەسی کوشت و 48ى تریشى بریندار کرد.
سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكوومه‌تى راگه‌یاندووه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى له نیوزلاند كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له ده‌ست دا و ده‌یانى تریش بریندار بوون.
دزه‌یی ده‌ڵێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى نیووزیلاند ده‌كات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوادارە ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم