له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ناوخۆی سووریا و دروستبوونی تیرۆر و گرووپه توندڕۆكان، به گوێره‌ی ئاماره‌كان كه له‌لایه‌ن ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كۆ كراونه‌ته‌وه و پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته 370 هه‌زار كوژراوه و له نێویشیان 112 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، زۆرینه‌یشیان به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌كان و به‌ردانه‌وه‌ی به‌رمیلی بارووت بووه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاره جیا جیاكان.
له 15ی مانگی ئادار/مارسی 2011 له چوارچێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵك دژ به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق و ناوچه جیا جیاكانی تری
سووریا ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌سه‌د به توندترین شێوه وه‌ڵامی داوا ئاشتیخوازییه‌كانی خه‌ڵكی دایه‌وه و فه‌رمانی به ڕه‌شبگیری خه‌ڵك كرد و سوپا له ناو شاره‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه و گولـله‌بارانی خۆپێشانده‌رانیان ده‌كرد.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، تا ئێسته كه هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه تێپه‌ڕ ده‌بێ، ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتووه‌ته 371 هه‌زار و 222 كوژراو، له نێو ئه‌و ژماره‌یش دا 112 هه‌زاریان خه‌ڵكی مه‌ده‌نین و له ڕیزی كوژراوانی مه‌ده‌نیش 21 هه‌زار منداڵ و 13 هه‌زار ژن بوونیان هه‌یه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی داوه، له ڕیزی هێزه چه‌كداره‌كانیش 125 هه‌زار سه‌ربازی سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌د و هێزه بریكاره‌كانی له خه‌ڵكی سووریا و ده‌ره‌وه‌ی سووریا كوژراون، له به‌رانبه‌ردا 67 هه‌زار چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گیانیان له ده‌ست داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا 66 هه‌زار چه‌كداری داعش و گرووپه توندڕۆكانی تر له سووریا كوژراون.