به‌رپرسێكى ته‌ناهى شارى مووسڵ ئاشكراى ده‌كات، له چه‌ند مانگى رابردوودا نزیكه‌ى دوو هه‌زار خێزان مووسڵ‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاتوون.
به‌رپرسێكى ته‌ناهى له شارى مووسڵ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى ئادار، ئاشكراى كردووه جارێكى تر دیارده‌ى كۆچكردن له مووسڵ ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رپرسه كه ناوى له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم" ئاشكرا نه‌كراوه، به ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ "له‌چه‌ند مانگى رابردوودا نزیكه‌ى دوو هه‌زار خێزان مووسڵ‌یان جێهێشتووه".
دووپاتى ده‌كاته‌وه زۆربه‌ى ئه‌و خێزانانه له بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ند و پیاوانى ئه‌كادیمى و پزیشكان پێكهاتوون.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌م دیارده‌یه سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه ململانێیه‌كى سیاسى توند له شاره‌كه هه‌یه و بڕیارى ته‌ناهى له ده‌ست یه‌ك ده‌زگاوه نییه".
جیا له‌و هۆكارانه‌یش باس له‌وه ده‌كات ئه‌و خێزانانه له لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه سه‌رانه‌یان لێ ده‌سه‌نرێت.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان كرده‌ى تیرۆریستى له مووسڵ ئه‌نجام دراون، رۆژى پێنجشه‌مى رابردوویش ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى مووسڵ ئاشكراى كردبوو، كه‌سانێك هه‌ن له ناو مووسڵ جارێكى تر "به‌یعه‌ت"یان بۆ رێكخراوى تیرۆریستى داعش كردووه.