یەكێتی بۆ بەغدا داوای مەركەزی و بۆ هەرێم داوای لامەركەزی دەكات

:: PM:07:08:16/03/2019 ‌
 یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بە هۆكاری دواخستنی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان دادەنرێت بۆ هەرێمی كوردستان مەرجی لامەركەزی هەیە و بۆ بەغدایش داوای مەركەزییەت دەكات.

یەكێتی ڕۆژانە داخوازییەكانی بۆ بەشداری لە حكوومەتی داهاتووی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، لە نوێترین مەرجیشدا داوای لامەركەزی بۆ كوردستان و مەركەزییەت لە ڕووی كارگێری و داراییەوە بۆ بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 16ی ئادار، شامۆڵ سابیر میرە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، داواكاری یەكێتی بۆ لامەركەزی لە كوردستان بۆ ئەوە ئیدارەی شارەكان دەسەڵاتی دارایی و خزمەتكردنی ناوچەكانی خۆیان هەبێت. هەروەك باسی لەوە كرد یەكێتی دەیەوێ‌ لەو ڕێیەوە دەسەڵات بۆ ناوەندە ئیدارییەكان بگەڕێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە یەكێتی بۆ بەغدا داوای مەركەزییەت دەكات، بەڵام ئەوە پێویستی بە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی تریشە تا دەسەڵات لە بەغدایش بكەن بە لامەركەزی، چونكە ئەوە تەنیا لە دەسەڵاتی یەكێتی نییە.

ئەو داواكارییەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە ئێستە پارتی و گۆڕان چاوەڕێ‌ دەكەن تا ئەو حزبە كێشە ناوخۆییەكانی یەكلا بكاتەوە و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی داهاتوو ڕژدتر بكرێ‌.
  



وشە - سه‌رخێڵ هاشم