میسی لە یارییەكەی ئەمشەودا بەدوای مێژوویەكی گەورەی نوێیە

:: AM:11:34:17/03/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنە ئەمشەو سەعات 10:45ی شەو بەكاتی كوردستان، لە گەڕی 28ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا دەبێتە مێوانی یانەی ریال بیتیس.
لە یارییەكەدا میسی هەلێكی گەورە و مێژوویی لە پێشە بۆ ئەوەی مێژوویەكی نوێ تۆمار بكات.

ئەگەر میسی لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەدا سەركەوتن بەدەستبێنن، ئەوا دەبێتە یەكەم یاریزان لە مێژوویی یانەی بەرشەلۆنە زۆرترین سەركەوتن لە خولی ئیسپانیا تۆمار بكات.

میسی ئێستا لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەكە 476 سەركەوتنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا تۆمار كردووە.

میسی هەروەها تا ئێستا بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە 674 یاریی ئەنجامداوە، لە یارییەكەی ئەمشەویشدا ئەم ژمارە پێوانەییە لەگەڵ ئەندرێس ئینێستای ئەستێرەی پیشووی یانەكە یەكسان دەكاتەوە، تەنیا ژمارە مێژووییە گەورەكە دەمێنێ لەگەڵ چاڤی كە لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا 767 یاریی بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م