پاریس سان جێرمان كلاسیكۆی خولی فڕەنسای بردەوە

:: AM:09:51:18/03/2019 ‌

یانەی پاریس سان جێرمان یاریی كلاسیكۆی خولی فڕەنسای بەرامبەر یانە ركابەرەكەی مارسیلیا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكۆتا هێنا و بەمەش هەنگاوێكی تر لە یەكلاكردنەوەی ناسناوی ئەمساڵی خولەكەی نزیكتر بووەوە.

شەوی رابردوو یانەی پاریس سان جێرمان لە گەڕی 29ی خولی پلە یەكی فڕەنسا مێوانداریی یانەی مارسیلیای كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ بردەوە.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا كیلیان مباپێی هێرشبەری لاوی یانەی پاریس سان جێرمان لە كاتی زیادكراودا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.

لە گێمی دووەمیشدا هەرزوو یانەی مارسیلیا لە خولەكی 46 لەلایەن هێرشبەرەكەیەوە ڤالێر گێرمان گۆڵی یەكسانبوونەوەی یارییەكەی تۆمار كردەوە، بەڵام یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی گشتی باشتر یارییان كرد و بەردەوام هێرشیان دەبرد تا ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی توانی 2 گۆڵ لە خولەكانی 55 و 66 تۆمار بكات و یانەی پاریس سان جێرمانی كردە خاوەنی 3 خاڵی تەواوی یارییەكە.

بەم سەركەوتنە یانەی پاریس سان جێرمان تاڕادەیەكی زۆر لە یەكلاكردنەوەی ناسناوی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا نزیكتر بووەوە بەكۆكردنەوەی 77 خاڵ، نزیكترین ركابەریشی یانەی لیلە كە 57 خاڵی هەیە، یانەی مارسیلیاش بە 47 خاڵ هە لە ریزبەندی چوارەمی یانەكان مایەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی پاریس سان جێرمان یارییەكی دواخراویشی ماوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م