ئینتەر لە یاریی دێربیدا لە میلانی بردەوە

:: AM:10:07:18/03/2019 ‌

یانەی ئینتەر میلان یاریی دێربی شاری میلانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەرامبەر ركابەرە مێژووییەكەی ئەی سی میلان بەدەستهێنا.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی میلان و ئینتەر لە گەڕی 28ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی سان سیرۆ رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و یارییەكەش بۆ بەرژەوەندی تیپی دووەم بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ تەواو بوو.

لە سەرەتای گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی ئینتەر دەستە گوڵی خۆی وەشاند و لە خولەكی 3 گۆڵێكی لە رێگەی هێرشبەرەكەی ماتیاس ڤیسینۆ تۆمار كرد، گێمی یەكەم بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەمیشدا یانەی ئینتەر میلان دووبارە تۆڕی یانەی میلانی هەژاندەوە و لە خولەكی 51 لە رێگەی بەرگریكارە هۆڵەندییەكەی ستیڤان دی فری، بەڵام هەرزوو تیمۆ باكایۆكۆی یاریزانی فڕەنسی وەڵامی دایەوە و لە خولەكی 57 گۆڵی یەكەمی یارییەكەی بۆ یانەی میلان تۆمار كرد.

بەشێوەیەكی گشتی یاریزانانی یانەی ئینتەر میلان باشتر لەنێو یاریگە دەبینران و زیاتر هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یانەی میلان، تا لە خولەكی 67 لۆتارۆ مارتینێز لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵێكی تری بۆ یانەكە تۆمار كرد، لە خولەكی 71 ماتیۆ مۆساكیۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میلان تۆمار كرد و تاڕادەیەكی ئەنجامی یارییەكەی نزیك كردەوە.

یاریزانانی یانەی میلان لە خولەكانی كۆتایی هێرشی زیاتریان دەبردە سەر گۆڵی یانەی ئینتەر تا بەلایەنی كەم بتوانن ئەنجامی یارییەكە یەكسان بكەنەوە، بەڵام لەسەرجەم هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبوون و یارییەكەش بۆ بەرژەوەندی یانەی ئینتەر بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ كۆتایی هات.

بەم سەركەوتنە یانەی ئینتەر گەڕایەوە ریزبەندی سێیەمی یانەكانی خولی ئیتاڵیا بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ و یانەی میلانیش بە 51 خاڵ بۆ ریزبەندی چوارەم دابەزی، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی یۆڤێنتۆس بە 75 خاڵ لە پێشەنگی یانەكانە و دوای ئەویش یانەی ناپۆلی دێت بە 60 خاڵ.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م