فیفا ژمارەی هەڵبژاردەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ دەكاتە 48 هەڵبژاردە

:: AM:11:08:18/03/2019 ‌

سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی میسڕ ئاشكرای كرد كە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) بڕیار لەسەر زیادكردنی ژمارەی هەڵبژاردەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ دەدات.

ئەحمەد شۆبێر سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی میسڕ بە تەلەفزیۆنی (ئۆن سپۆڕت)ی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە پێمان گەیشتووە فیفا لە حوزەیران (مانگی شەش)ی داهاتوو بڕیاری زیادكردنی ژمارەی هەڵبژاردەكان مۆندیالی 2022ی قەتەڕ رادەگەیەنێ.

ئاشكراشی كرد كە ژمارەی هەڵبژاردەكانی مۆندیالی 2022 لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد دەكرێ.

جەختیشی كردەوە كە ژمارەی هەڵبژاردەكانی پارزەوینی ئەفریقیا كە میسڕ یەكێكە لەو هەڵبژاردانە دەبێت بە 8 یان 9 هەڵبژاردە.

لای خۆیەوە یەكەتیی تۆپی پێی قەتەڕ بڕیاریداوە كە ئەگەر ژمارەی هەڵبژاردەكان لە 32 بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد بكرێن، داوای هاوكاری لە وڵاتێكی هاوسێی بكات و بۆ ئەمەش وڵاتی عێراق و كوێت و چەند وڵاتێكی تریش ئامادەیی خۆیان پێشانداوە هاوكاری پێشكەش بكەن بەتایبەت لە رووی ئامادەكردنی یاریگە و پێشوازی لە مێوانانی پاڵەوانیەتییەكە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م