چارەنووسی لاوە بەڕازیلییەكە لە كوپا ئەمەریكا لە مەترسیدایە

:: PM:03:40:27/03/2019 ‌
راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل هۆشداری دەدات لەسەر چارەنووسی ڤینیسیوس جونیۆر ئەستێرەی گەنجی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە كۆپا ئەمەریكا بكاتەوە.

ئەدینۆر لیۆناردۆ تیتی بەرۆژنامەی ماركای ئاسی راگەیاندووە، بە ڤینیسیوسی گوتووە كە هەلێكی زێڕینت لەدەستدا، كە بەشداریت لە یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكەدا نەكرد، ئەگەر لەو یارییانەی لەگەڵ ریال مەدرید ماون، ئاستێكی بەرز پێشكەش نەكەیت بەشداری لە كۆپا ئەمەریكادا ناكەیت.

راهێنەری بەرازیل بە ڤینیسیوسی گوتووە، بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی بوو و نەیتوانی لە یارییەكانی هەفتەی فیفادا ( یاری دۆستانە) یاریی بكەیت، هەلێكی باشت لەدەستدا، بۆیە پێویستە لەو یارییانەی كە لەگەڵ یانەكەت ماون باشترین ئاست پێشكەش بكەیت، بۆ ئەوەی جێگەیەك بۆ خۆت لە كۆپا ئەمەریكادا بكەیتەوە.

ئەو لێدوانەی تیتی دوای كۆتایی یاری نێوان بەڕازیل و چیلی دێت بە ئەنجامی سێ‌ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك یارییەكەیان بردەوە.

ڤینیسیوس جونیۆر، ئەستێرەی گەنجی هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە یاریی ریال مەدرید و ئەیاكس لە سەرەتایی تووشی پێكانبوو، بەو هۆیەوە سێ هەفتەیە لە یاریگەكان دووركەوتووەتەوە و نەیتووانی بەشداری لە یارییە دۆستانەكانی بەرازیلیشدا بكات.

ڤینسۆنی بڕازیلی تەمەن 18 ساڵ دوای هاتنی سۆلاری وەكو ڕاهێنەری ڕیال مەدرید وەكو یاریزانی سەرەكی یاری دەكرد و دوای گەڕانەوەی زێنەدین زێدان بۆ شوێنی سۆلاری ڕاهێنەری لادراوی ڕیال مەدرید تا ئێستە نازانرێت ئەو یاریزانە لای زێدان چەند گرنگی هەیە.

سەرچاوە/ ئاس



وشە - رامیار جەواد