له هه‌وڵێكی خۆبه‌خشی جیاوازدا بۆ خزمه‌تكردنی بواری وه‌رزش له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، دوو گه‌نجی وه‌رزشوان و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و بواره هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ بهدیكۆمینتكردن ونووسینهوه و بڵاو كردنه‌وه‌ى كتبێكی تایبه‌ت به وه‌رزش له‌ناوچه‌كه‌یان، ئه‌وه‌یش یه‌كه‌م هه‌وڵی له‌وجۆره بۆ خزمه‌تكردن به بواری وه‌رزش له‌ڕووی مێژووییه‌وه‌یه.
هه‌ردی حه‌سه‌ن وه‌ك وه‌رزش دۆست و ڕۆژنامه‌وانێكی وه‌رزشی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئادار به تایبه‌ت بۆ "وشه" گووتی، من و هاوڕێیه‌كه‌م به‌ناوی (دانا له‌تیف) سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازین بۆ شارۆكه‌ی كه‌لار ئه‌ویش بهدیكۆمینت كردن و ئه‌رشیف كردن و نووسینه‌وه‌ی ڕووداوه وه‌رزشییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو تا ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه كتیبێك.
زیاتر گوتى، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی به شارۆكه‌بوونی كه‌لار سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه چوار ساڵه یادی به شارۆكه بوونی كه‌لار ده‌كرێته‌وه و ساڵی داهاتوویش ته‌مه‌نی به شارۆكه‌بوونی كه‌لار ده‌بێته 50 ساڵ.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ سیمینارێكیشمان له‌باره‌ی ههنگاوهكهمانهوه پێشكه‌ش كردووه و ئه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو كه هه‌نگاوه‌كه‌مان بۆ خزمه‌تكردنی بواری وه‌رزشه له‌ناوچه‌كه.
هه‌ردی حه‌سه‌ن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یشكرد، سوودمان له وه‌رزشوانانی دێرین و ڕۆژنامه‌نووسانی دێرینی ئه‌و بواره‌یش وه‌رگرتووه، بۆ نموونه سوودمان له‌و ڕووداوانه‌یش بینیوه كه لێكه‌وته‌ی سیاسی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌هۆی وه‌رزشه‌وه له‌ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها له پڕۆژه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین و بۆ داهاتوو ده‌یكه‌ین بهكتیبێك بۆ پاراستنی مێژووی وه‌رزش ناوچه‌كه‌مان.
ناوبراو به پێویستیشی زانی له ڕێگه‌ی "وشه" وه داوا له وه‌رزش دۆستانی دێرین و ڕۆشنبیرانی ناوچه‌كه بكات هاوكارییان بكه‌ن بۆ ڕێكخستنی پڕۆژه‌كه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی