گرانترین گواستنەوەكانی مێژووی بۆندسلیگا

:: PM:12:19:30/03/2019 ‌
بایەر میونخ بۆ كڕینی لۆكاس ئێرناندز، یاریزانی فڕەنسی 80 ملیۆن یۆرۆی داوە بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، هێرناندز ریكۆردی گواستنەوەی لە بۆندسلیگا تۆمار كردووە، هەرچەند ریكۆردی سەرەكی خولی بۆندسلیگا لە دەست یاریزانێكی ترە.

پلەی یەكەم- عوسمان دیمبلی
گرانترین گواستنەوەی مێژووی خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی لە ساڵی 2017 رووی داوە، عوسمان دیمبلی فڕەنسی بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ برۆسیا دۆرتمۆندی جێهێشت و چووە ناو تیپی بەرشەلۆنە، عوسمان تا ئێستە 20 یاری بۆ فڕەنسا كردووە و لە مۆندیالی 2018ی رووسیا وڵاتەكەی كرد بە براوەی یەكەمی دنیا.

پلەی دووەم – لۆكاس ئێرناندز
لۆكاس ئێرناندزی بەرگریكاری فڕەنسی گرانترین یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدریدە لە بۆندسلیگا، بایەر میونخ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی داوە بە یانەی ئیسپانی ئەتلەتیكۆ مەدرید، ئێرناندز نەك گرانترین یاریزانی بۆندسلیگا بەڵكو گرانترین بەرگریكارە لەسەر ئاستی دنیا.

پلەی سێیەم - كیڤن دی برۆین
ساڵی 2015 یانەكانی ڤێڵسبۆرگ و مەنچستەر سیتی دوای كێشمەكێشێكی زۆر رێككەوتن لەسەر گواستنەوەی كڤین دی بڕۆنە بە بڕی 75 ملیۆن یۆر لە یانەی ڤێڵسبۆرگەوە بۆ مەنچستەر سیتی، بڕۆنە تا ئێستە 110 یاری بۆ مانچستەر سیتی كردووە و لە 68 یاری تیپی نیشتمانی بەلجیكایش 15 گۆڵی تۆمار كردووە.

پلەی چوارەم - نابی كیتا 
نابی كیتا یاریزانی كینیایی ناوی لەناو گرانترین یاریزانی بۆندسلیگادا تۆمار كراوە، ئەو یاریزانە دوو وەرز لەدوای یەك وەك ئەستێرەی بۆندسلیگا درەوشایەوە و هاوینی ساڵی رابردوو یانەی ئاڕ پی لایۆزیگی جێهێشت و بەرەو یانەی لیڤەرپول رۆیشت و پێوەست بە خولی ئینگلتەرا بوو، لیڤەرپول بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی دا بە یانە ئەڵمانییەكە بۆ كڕینینابی كیتا و بەمەیش پلەی چوارەمی گرانترین یاریزانی لە مێژووی بۆندسلیگادا تۆمار كرد.

پلەی پێنجەم – كریستیان پۆڵزیك
كریستیان پۆڵزیك یەك لە ئەستێرە هەرە سەركەوتووەكانی تۆپی پێی ئەمەریكایە و ساڵی 2015 لە تەمەنی 15 ساڵی چووە ناو یانەی گەنجانی بۆرسیا دۆرتمۆند. كریستیان تا كۆتایی ئەم وەرزە درێسی بۆرسیا دۆرتمۆند دەپۆشێت و دواتر بە بڕی 64 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانەی چێڵسی بەریتانییەوە و بەمەیش پلەی پێنجەمی گرانترین یاریزانی بۆندسلیگا بۆخۆی تۆمار دەكات.













وشە - هیدایه‌ت جان