كچێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی داوای تاكسییه‌كی uberی كردبوو، به هه‌ڵه خۆی كرد به تاكسییه‌كی تردا و له لایه‌ن شۆفێره‌كه‌وه كوژرا.
سامانپا جوزیفسۆن كچێكی 21 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، شه‌مووی ڕابردوو ویستی له ناوچه‌ی كلاریدۆن به تاكسی بڕواته جێیه‌ك، له ڕێی ئه‌پڵیكه‌یشنی uber taxeیه‌وه داوای تاكسییه‌كی كرد، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ئه‌و تاكسییه‌ی خۆی ده‌یویست هاتووه یان نا، چووه ناو ئۆتۆمبێلێكی تاكسییه‌وه.
ئه‌و تاكسییه‌ی
uber گه‌نجێك شۆفێریی ده‌كرد، كاتێك هاتبوو و ماوه‌یه‌ك له شوێنه داواكراوه‌كه وه‌ستابوو، هیچ كه‌سێكی نه‌بینیبوو و بۆیه ئه‌و شوێنه‌ی به‌جێهێشتبوو و ڕۆیشتبوو.
ئه‌و كچه هیچ ده‌نگی نه‌ما و خێزانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوایدا گه‌ڕان، تا ڕۆژی هه‌ینی چه‌ند ماسیگرێك لاشه‌ی مردووی سامانپایان دۆزییه‌وه و پۆلیسیان لێ ئاگادار كردووه.
پۆلیسه‌كان دوای لێكۆڵینه‌وه توانییان گه‌نجێك به ناوی ناپانیل ده‌یڤد ڕۆڵاند بگرن، كه ته‌مه‌نی 24 ساڵێك ده‌بوو و له لای شوێنی دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی كچه‌كه به مۆبایل، كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی كچه‌كه و سویچی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه بینرابوو.
پۆلیسه‌كان داوایان كرد، هه‌ر كه‌سێك له ڕێی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌وه داوای تاكسی ده‌كات، زووتر دڵنیا بێته‌وه له‌وه‌ی كه تاكسییه‌كه ئه‌وه‌یه كه خۆی داوای كردووه، ئینجا بڕواته ناو ئۆتۆمبێله‌كه.