گۆرانیبێژى لاوى كورد مەریوان سەفادین له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتیوب، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "بۆم دەمردی" بڵاو کردەوە، تا ئامادهكردنى ئهم ههواڵه 1,236 بینهرى ههبووه.
گۆرانیبێژ مەریوان سەفادین له بارهى بهرههمهكهیهوه له فهیسبووكى تایبهتى خۆى نووسیویهتی: " ئەم بەرهەمە ئاوازێکی نوێیە و شادمیر نامۆ دایناوە و هەرخۆیشم کاری میکس و ماسترینم بۆ کردووە، لە تێکستی هێمن هەژارە، لە ئێران کاری میوزیکی بۆ کراوە و کۆمەڵێ میوزیکژەنی بە توانا کارەکەیان کردووە، سوپاسی عەبدولغەفار و کۆمپانیای بابیلۆن و بڕیار فەتاح و کۆمپانیای سەروەت بامۆکی دەکهم کە سپۆنسەری ئەم کارە نوێیەیان کردووە".
مەریوان سەفادین لەساڵی 1972 لە هەڵەبجە لەدایک بووە، لە ساڵی 1996 چووەتە دەرەوەی کوردستان، لە ساڵی 1993 دەستی بەکاری هونەری کردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بووە، لە ساڵی 2002 ئەلبوومی (دییەم)ی بڵاو کردووەتەوە و لە ساڵی 2006 ئەلبوومی (جێژوان)ی بڵاو کردووەتەوە، جگە لەوەیش چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.