رێكخراوی سه‌رمه‌د بۆ پێگه‌یاندنی گه‌نجان، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی و به ئاماده‌بوونی پایسكلسوارانی كوردستان و عێراق، كه‌رنه‌ڤاڵی لێخورینی پایسكل له شاره‌دێی دێره‌لووكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی نیسان، ژێهات رێكانی سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌رمه‌د بۆ پێگه‌یاندنی گه‌نجان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی و له‌ژێر دروشمی "ئه‌قڵێكی ته‌ندروست له له‌شێكی ته‌ندروستدایه" كه‌رنه‌ڤاڵی پایسكلسواری له ده‌ڤه‌ری ئامێدی به‌ڕێوه ده‌چێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه له‌سه‌ر دووسایدی نێوان شاره‌دێی دێره‌لووك و شێلادزێ به درێژایی پێنج كیولۆمهتر ده‌بێت، به‌شداری له پایسكلسوارییهكه كراوه ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێت ئاره‌زوو بكات ده‌توانێ به‌شداربێ.
"تا ئێسته زیاتر له 40 كه‌س له هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌شدارییان كردووه و له كۆتاییدا سێ سه‌ركه‌وتووی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه خه‌ڵات ده‌كرێن". رێكانی وای گوت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" پاڵه‌وانی پایسكلسواری كوردستان هونه‌ر نهێڵی كه پله‌ی دووه‌می هه‌یه، له كه‌رنه‌ڤاڵی لێخورینی پایسكلسواری ناوچه‌كه ئاماده ده‌بێت.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری