خانمه گۆرانیبێژی پۆپ جانێت جاكسن، هاوسه‌ری ملیاردێری قه‌ته‌ڕی ویسام ئه‌لمانع، دوێنێ سێشه‌م رێكه‌وتی سێی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، منداڵه نۆبه‌ره‌كه‌ی له دایك بوو.
له‌وباره‌یه‌وه گۆڤاری بێیبۆڵ، له زاری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی جانێته‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جانێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن به له دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان و ناویان لێ ناوه "عیسا".
هاوكات سه‌رچاوه‌كه به گۆڤاره‌كه‌شی راگه‌یاندووه كه جانێت به سروشتی منداڵه‌كه‌ی بووه، به‌ڵام له ئێسته‌دا پزیشكه‌كان رێنوێنییان پێی داوه كه پشوو بدات.
جێی ئاماژه‌یه، جانێت جاكسن خوشكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو مایكڵ جاكسنه، خۆیشی گۆرانیبێژێكی ناسراوه و له پێگه‌ی 11هه‌می ریزبه‌ندی ئه‌و گۆرانیبێژانه‌دایه كه ئه‌لبوومه‌كانیان پڕفرۆشترینن، ئێسته ته‌مه‌نی 50 ساڵه، له كۆتاكانی ساڵی 2012ه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ویسام ئه‌لمانع كردووه كه بازگانێكی قه‌ته‌ڕییه.