كوردستان لە هەولێر ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە

:: AM:09:41:20/04/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ لە یاریگای شەهید فڕانسۆ هەریری لە ڕۆژی وەرزشی كوردستان هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەرووی هەڵبژاردەی عێراق ببێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی نیسان، بڕیارە هەڵبژاردەی كوردستان لە ڕۆژی وەرزشی كوردستان میوانداری هەڵبژاردەی عێراق بكات لە فێستیڤاڵێكی گەورەی وەرزشی بەبۆنەی رۆژی وەرزشی كوردستان كە "رۆژی 20ـی نیسان" دیاری كراوە.

یارییەكە لە یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری لە هەولێر، ساز دەكرێت كە رووبەڕووبوونەوەی دۆستانەی هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان و عێراق لە سەعات پێنجی ئێوارە یارییەكە دەست پێ‌ دەكات.

هەڵبژاردەكانی كوردستان و عێراق بە یاریزانە ئەفسانە و دێرینەكانی خۆیان یارییەكە دەكەن و ئەمەیش دەبێتە یەكەمین یاری نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە.





وشە - رامیار جەواد