رۆژنامه‌یه‌كى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى له به‌دواداچوونێك ئاشكراى ده‌كات، تا ئێسته داعش هه‌ژموونى له بیابانى سووریا ماوه و ده‌توانێ زه‌برى كوشنده له هێزه‌كانى رژێمى سووریا بدات، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ ئه‌م بیابانه بووه‌ته پانتاییه‌كى ره‌ش سه‌ربازانى رژێمى سووریا قوت ده‌دات و بێ سۆراخیان ده‌كات.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى نیسان راپۆرتێكى له‌سه‌ر بیابانى سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى كه‌وتوون، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێشتا كاریگه‌رى له رووبه‌رێكى فراوانى سووریا ماوه، ئه‌ویش بیابانى سووریایه.
رۆژنامه‌كه له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ى بیابانى سووریا ده‌خاته‌ڕوو كه به" بادیه" ده‌ناسرێت و ده‌ڵێ ئه‌م ناوچه‌یه له باشوور له ده‌شتاییه‌كانى سوێدا درێژ ده‌بێته‌وه و دواتر به ده‌شتى حمس تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گات به ده‌شتاییه‌كانى دێره‌زوور له رۆژهه‌ڵاتى سووریا.
كۆى ئه‌م ناوچه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه سنووره‌كه‌ى كێشراوه بیابانن، رووبه‌ره‌كه‌ى نیوه‌ى خاكى سووریا ده‌بێت. بیابانى سووری له كاریگه‌ریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان دووره و به ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى رووسیا داده‌نرێت له سووریا. ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به سامانى كانزایى به‌ر له هه‌موویان نه‌وت و فۆسفات. له‌رووى ستراتیژه‌وه ناوچه‌یه‌كى گرنگه چونكه له‌وێ ده‌توانرێت رێى وشكانى ئێران به كه‌ناره‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌یش پرۆژه‌یه‌كه ئێران كارى بۆ ده‌كات. به‌هۆى ئه‌م هۆكارانه‌یش كه ئاماژه‌یان بۆ كراوه بیابانى سووریا بووه‌ته ناوچه‌یه‌ك گرنگى سیاسى و ئابوورى خۆى هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى له راپۆرته‌كه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باس كراوه، ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌ى سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌ك بیابانى سووریا بووه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ شه‌ڕ وپێكدادانهكانى نێوان هێزه‌كانى سه‌ر به ئه‌سه‌د و چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
رۆژنامه‌ى" عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێ "بیابانى سووربا بووه‌ته كونێكى ره‌ش ناوه ناوه ده‌یان سه‌ربازى سه‌ر به رژێم و میلیشیاكانى قوت ده‌دات. دوایین رووداویش كوژرانى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به رژێم بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانى داعشه‌وه". میدیاكانى ناوخۆى سووریا باس له‌وه ده‌كه‌ن رۆژى چوارشه‌مى رابردوو هێزێكى سووریا كه سه‌ر به فرقه‌ى 18ى سوپاى ئه‌سه‌د بووه كاتێك به‌ره‌و دێره‌زوور رۆیشتوون له بیابانى سووریا ون ده‌بن، بۆیه سوپاى رژێم هێزێكى تر‌ى بۆ سۆراخى هێزه‌كه ناردووه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به رۆژنامه‌كه دراون، كاروانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له بارودۆخێكى نادیار ون بوون و هیچ شوێنه‌وارێكیان دیار نییه، ئه‌مه‌یش واى له رژێم كردووه هێزێكى تر بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه بكات، كه‌چى كاروانى دووه‌میش له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ئابڵۆقه دراون".
له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌ى نێوان داعش و رژێمى سووریا وه‌ك میدیاكانى ئۆپۆزسیۆن باسیان كردووه 11 سه‌ربازى رژێم كوژراون، ئه‌و سهربازانهیش سه‌ر به گاردى كۆمارى سووریا بوون. له نێویان ئه‌فسه‌رێكى باڵا هه‌بوو. وه‌ك رێكخراوه‌كان باسى لێوه ده‌كه‌ن له رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو تا ئێسته داعش 35 سه‌ربازى رژێمى له بیابان كوشتووه.
له‌باره‌ى ژماره‌ى تیرۆریستانى داعش‌یش سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن نزیكه‌ى هه‌زار و 500 تیرۆریستى داعش له ناوچه‌كانى بیابانى سووریا ماونه‌ته‌وه كه سێ جۆرن، هه‌ندێك سه‌ر به شانه خه‌وتووه‌كانى داعشن، هه‌ندێكى تر ئه‌و گرووپانه‌ن كه به گورگه تاكوتهراكانى داعش ناوده‌برێن، ئه‌وانى تریش خانه چالاكه‌كانى داعشن.
ئه‌و ژماره زۆره‌ى تیرۆریستانى داعش خۆراك له كه‌سانێك ده‌كڕن كه سه‌ر به رژێمى سووریا‌ن، ئه‌مه‌یش هۆكاریچكه بۆ مانه‌وه‌یه، به‌ڵام رژێم ناتوانێ ئه‌م رێگریى له‌و دیارده‌یه بكات، چونكه ئه‌و تا ئێسته نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر بیابانهكه بسه‌پێنێ، ته‌نانه‌ت ناوه ناوه له‌م بیابانه‌وه زه‌برى كوشنده‌ى لێ ده‌درێت. كه‌چى هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سوپاى ئه‌سه‌د تیرۆریستانى داعش راوده‌نێ به تایبه‌تى له نێوان ساڵى 2015- 2016.
چاودێران دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش له بیابانى سووریا دیارده‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى نییه له خۆیه‌وه ده‌ركه‌وتبێ ، به‌ڵكو پێشتر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه پلانى بۆ داڕشتووه.رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ "ئاشكرایه داعش ئاماده‌كارییه‌كى باشى كردووه بۆئه‌وه‌ى كاتێك له شار و شارۆكه‌كان كشایه‌وه، بیابان بكات به په‌ناگه‌ى خۆى، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى ته‌واو له باره‌ى مۆڵگه‌كانى داعش نییه، یاخوود نازانرێ ئاخۆ چه‌كداره‌كان خێزانه‌كانیان له‌گه‌ڵ دایه".
یه‌كێك له‌و شاره گرنگانه‌ى ده‌كه‌وێته نزیك بیابان تهدموره. ئه‌م شاره یه‌كێك له شاره دێریینهكانى سووریا، دواى رزگاركردنى له‌ژێر ده‌ستى دعش بووه‌ته پێگه‌یه‌ك بۆ میلیشیاكانى ئێران، جگه له‌وان هێزه‌كانى رووسیاش له‌و ناوچه‌یه هه‌ن. ساڵى رابردوو رووسیا و رژێمى ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن فۆسفاتى ته‌دمور به كۆپانیایهكى رووسى بدرێت، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى رژێم له گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامى داوه بۆ 50 ساڵه.به‌رهه‌مه‌ى ساڵانه‌ى فۆسفاتیش له ته‌دمور به دوو ملیۆن و 200 هه‌زار تۆن ده‌خه‌ملێنرێت.
تاكه بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا كه له بیابانى سووریا بێت، بنكه‌ى "ته‌نف"ه، كه ئه‌مه‌ریكا به بنكه‌یه‌كى ستراتیژى ده‌زانێ.