له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌ك به ناوى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌ر له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی دنیا كه‌وتوونه‌ته شرۆڤه‌كردنى ڤیدیۆكه. ئه‌مه‌یش كارێكى ئاساییه، چونكه نزیكه‌ى پێنج ساڵه چاره‌نووسى ئه‌م پیاوه بووه به مه‌ته‌ڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌یش كۆمه‌ڵێك مه‌ته‌ڵى تر زیاد ده‌كات.
ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌م 29ى نیسان به‌ناوى ده‌زگاى راگه‌یاندنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ڤیدیۆیه‌كى 18 خووله‌كى بڵاوكرایه‌وه به ناوى "له میواندارى میرى موسڵمان". كه‌سێك له ڤیدیۆكه قسه ده‌كات له لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك "ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ناسێندراوه و ئه‌و كه‌سه قسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى تر قسه ده‌كات و باس له كرده‌وه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كات.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى به گه‌وره‌ترین تیرۆریست ده‌زانرێت و كۆمه‌ڵێك تاوانى ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تى ئه‌نجام داوه، ئه‌وا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌ڵه‌تى جه‌نگى دژ به داعش به‌شدارن، لێكۆڵینه‌وه بۆ ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن.
جیا له‌مه‌یش ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌سه‌ر ئاستى دنیا كه‌وتوونه‌ته شرۆڤه‌كردنى ڤیدیۆكه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ى راگه‌یاندنیش زووتر بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤیدیۆیانه كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌كرێت:
كه‌ى تۆمار كراوه؟
له كوێ تۆمار كراوه؟
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه داوا كراوه؟
په‌یامه‌كه‌ى چییه؟
سه‌باره‌ت به ڤیدیۆكه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى پرسیارى یه‌كه‌م و دووه‌م زۆر دووباره ده‌كرێنه‌وه. هه‌موو ئه‌و شرۆڤانه‌ى كراویشن به گوێره‌ى ئه‌و شتانه‌ى له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت گریمانه‌ى شوێن و كاتى دهركهوتنهكه ده‌كه‌ن. جیا له‌وه‌یش شرۆڤه‌كاران بۆ دۆزینه‌وه‌ى ساتى تۆماركردنى ڤیدیۆكه په‌نا بۆ ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه رۆژنامه‌یه‌كى ئیسپانى كه
شه‌فه‌ق نیوز وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارى هێناوه به پشتبه‌ستن به جلوبه‌رگى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌و ڤیدیۆیه كاتێك تۆمار كراوه كه كه‌شوهه‌وا سارد بووه. جیا له‌وه‌یش ئه‌و كه‌سه‌ى وه‌ك ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ده‌ناسرێ، باس له شكستى داعش ده‌كات له باغووز. وه‌ك ده‌زانرێ له كۆتایى مانگى رابردوو هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى شكستى داعشیان له باغووز راگه‌یاند.
جیا له باغووز به‌غدادى باس له چه‌ند رووداوێك ده‌كات كه له‌م مانگه‌دا روویان داوه، دیارترین ئه‌و رووداوانه‌یش كرده تیرۆریستیه‌كانى سریلانكایه. لێره‌دا ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى قسه‌یه‌ك ده‌كات پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه‌یه كه پێشتر داعش بڵاوى كردووه‌ته‌وه. چونكه پێشتر دوو رۆژ دواى كرده تیرۆریستیه‌كانى سریلانكا داعش به‌رپرسیارێتى راگه‌یاند و گوتى "له تۆڵه‌ى كوشتاره‌كه‌ى نیوزله‌ندا ئه‌و كارانه‌ى كردووه" كه‌چى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له ڤیدیۆكه ده‌ڵێ "له تۆڵه‌ى باغووز بووه".
سه‌باره‌ت به پرسیارى دووه‌م له كوێ گیراوه؟ به‌ر له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، ئاماژه بۆ راپۆرتێكى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ین، له راپۆرته‌كه‌ى هاتووه ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادیش چووه قۆناغى ئوسامه بن لادنه‌وه. به‌ڵام وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌بوبه‌كرى به‌غداى هه‌ڵه‌ى هه‌ر یه‌كه له تیرۆریست ئه‌بوموسعه‌بى زه‌رقاوى و ئوسامه بن لادنى دووباره نه‌كردووه‌ته‌وه، ڤیدیۆكه‌ى له‌ده‌ره‌وه تۆمار نه‌كراوه.
رۆژنامه ئیسپانییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ قوماشى ئه‌و دۆشه‌ك و سهرینانه كردووه كه ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى لهلەسەریان دانیشتووە. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و قوماشه پێشتر له حه‌له‌ب به‌رهه‌م هاتووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق و سووریا له ماڵان به‌كاردێت.
پرسیارێكى تر ئه‌وه‌یه: ئه‌مه‌ى ده‌ركه‌وت به راستى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بوو؟ به‌ر له هه‌موو كه‌سێك وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا گومانى خسته سه‌ر ڤیدیۆكه و گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه گوتى "ئه‌و ڤیدیۆیه‌مان بینیوه گوایه به‌غدادى تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ". وه‌ك له‌م رسته‌یه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ریكا گومان له ڤیدیۆكه ده‌كات. چونكه پێشتر داعش تواناى سینه‌مایى خۆى له بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكان به‌كارهێناوه و ده‌كرێ له‌م ڤیدیۆیه‌ش به ته‌كنیكى یارى به ده‌نگ و ره‌نگى ڤیدیۆكه بكات، به‌ڵام له رۆژانى داهاتوو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به هۆى بهكارهێناى تهكنینى خۆیان ده‌توانن وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه.
وه‌ڵامى سێ پرسیاره‌كه‌ى یه‌كه‌م بۆ دیاركردنى چاره‌نووسى به‌غدادى گرنگه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ڵاتێكى گه‌وره بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رخان كراوه.به‌ڵام سه‌باره‌ت به پرسیارى چواره‌م تایبه‌ت ده‌بێت به په‌یامه‌كه‌ى داعش. په‌یامى داعش چى بوو؟ به چاوپۆشین له‌وه‌ى ئه‌و کەسەی له ناو ڤیدیۆكه دەرکەوتووە به‌غدادى بوو یان نا؟ له كوێ و كه‌ى تۆمار كراوه؟ داعش چه‌ند په‌یامێكى هه‌بوو.
1-داعش له ماوه‌ى رابردوودا له رووى راگه‌یاندنه‌وه لاواز بوو و خه‌ریك بوو نه‌ده‌ما، پێشتر چه‌ند راپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه داعش پێویستى به ده‌ركه‌وتنێكى راگه‌یاندنى به‌هێز هه‌بوو.
2- داعش ددان به‌وه ده‌نێت كه له‌مه‌ودوا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دوور ده‌كه‌وێته‌وه و به‌ره‌و باشوورى ئاسیا و به‌ره‌و ئه‌فریقیا ده‌چێ، ئه‌مه‌یش له په‌یامى ناو ڤیدیۆكه به ئاشكرا ئاماژه‌ى پێ دراوە.