زیانەكانی خوادنەوەی گازی و شەربەتی ئامادەكراو بۆ رۆژووگران

:: PM:04:39:08/05/2019 ‌

لەوانەیە بەشێك لەوانەی بەڕۆژوو دەبن وا بزانن بەهۆی ئەو خۆراكە چەور و جۆراوجۆرەی دەیخۆن ئەگەر دوای بەربانگ و خواردنی ژەمی ئێوارە خواردنەوەی گازی یان شەربەت لە كاتی رۆژووشكاندن بخۆنەوە، یارمەتی لەشیان دەدات بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمبوونەوەی شەكر لە لەشیان یان بۆ ئاسانكردنی پرۆسەی هەرسكردن.

هەندێك لەوان وا دەزانن كە شەربەت و خواردنەوەی گازی پێكهاتەی سەرەكی خوانی بەربانگە و پێویستە هەبن، بەڵام زۆرێك لەوانە نازانن كە ئەو خواردنەوانە چەندان زیانیان هەیە یان رەنگە كاری ئەنزیمەكانی لەش پەك بخەن لەوانەی تایبەتن بە پرۆسەی هەرسكردن.

شارەزایان لە بواری خۆراك پێیان وایە كە خواردنەوەی گازی رەنگە لای زۆرێك بای سك دروست بكات و خواردنەوەشی لەدوای رۆژووشكاندن بەدهەرسی بەهۆی خواردنەوە دروست دەكات و خواردنەوەشی لەكاتی بەربانگدا وا دەكات لەش پێویستی بە شلەمەنی زیاتر بێت و هەستكردنی تێنووێتی دروست دەكات لە رۆژدا. 

شایەنی باسە هەر كووپێك لە خواردنەوەی گازی 140 كالۆری تیادایە و كەمتر سوودی راستەوخۆی خۆراكی هەیە، بۆیە پێویستە تا بكرێت خۆتانی لێ بەدوور بگرن و زیاتر شەربەتی سروشتی و میوەی فریش بخورێتەوە.  

لەلایەكی تر و هەر پێوەست بەو بابەتەوە پزیشكان لە زانكۆی پزیشكی لە ڤیەنای پایەتەختی نەمسا رایان گەیاند كە مەترسییەكی گەورە رووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە لەوانەی شەربەتی پرتەقاڵ لە ژەمی بەربانگ دەخۆنەوە، بەهۆی بوونی مەترسی قەڵەوبوونیان زیاتر بە رێژەی 50% بە بەراورد بەوانەی نایخۆنەوە، واتە ئەو شەربەتانەی كە رێژەیەكی زۆر شەكر و كالۆریان تیادایە، بۆیە باشترە ئاو و میوەی فرێش گرنگی زیاتری پێ بدرێت.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل