كۆمپانیای "ئێل ئی سی" ڕووسی به هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی تۆمسكی ڕووسی ده‌ستیان به دروستكردنی یه‌كه‌م پرۆگرامی نیشتمانی ڕووسیا كردووه، كه هاوشێوه‌ی ویندۆز كار به تابڵێت و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه مۆدێرنه‌كان ده‌كات.
گوته‌بێژی فه‌رمی كۆپمانیاكه گوتی، ئه‌و به‌رنامه‌یه به پشتیوانی حكوومه‌تی ڕووسیا به‌رهه‌م هاتووه، پاش جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2018ی حكوومی به سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ڕووسیا و به‌هێزكردنی ئه‌و بواره بۆ ململانێ كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا له ڕووی پێشكه‌وتن و زانینه‌وه.
پرۆگرامه‌كه بۆ به‌كارهێنان و به‌كارخستنه و ده‌سكردنی ناوخۆی ڕووسیایه و به زۆری بۆ كۆمپانیاكان و كه‌رتی پیشه‌سازی سوودمه‌نده، چونكه ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێ له پاراستنی سه‌رجه‌م داتاكان و نهێنییه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی ڕووسیا، به تایبه‌ت پیشه‌سازی كیمیایی و ناوكی و كه‌رتی وزه و نه‌وت و دوورباره پاڵاوتنه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و پرۆگرامه گۆڕینی ئابووری ڕووسیا، له ئابوورییه‌كی نیمچه دواكه‌وتوو، بۆ ئابوورییه‌كی ته‌واو ئه‌لیكترۆنی و پێشكه‌وتوو. كه ئۆپراسیۆن و پرۆسه‌كان له ڕێی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیاوه ساز بكرێن، نه‌ك به كاغه‌ز و نووسین.
ئه‌لیكسانده‌ر زامیاتین به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای بیركاری و ته‌كنه‌لۆجیا له ڕووسیا گوتی، ئه‌و سیسته‌می كارپێكردنه كه ناوی "UNIX" به‌هیوام به زوویی پێش هه‌مووان بكه‌وێته‌وه، چونكه له ویندۆزی كۆپمانیای مایكرۆسۆفت له‌پێشتر و باشتره.