ڕاپۆرتێكی نوێ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێسته فه‌یسبووك زۆرترین خه‌ڵكی له جیهان له ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای 50 ساڵی تر هه‌مووان فه‌یسبووك به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌بێته گۆڕێكی گه‌وره و به كۆمه‌ڵی جیهانی ئه‌لیكترۆنی.
له ڕاپۆرته‌كه ئاماژه دراوه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌كادیمیای په‌یمانگه‌ی ئۆكسفۆرد بۆ ئینته‌رنێت ئه‌نجامیان داوه گه‌یشتوونه‌ته دوو سیناریۆی پێشبیكراو. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه
فه‌یسبووك پاره‌ی زۆرتر بۆ به‌كارهێنانی خه‌رج بكات، ئێسته ساڵانه 1.4 ملیار دۆلار زوڵم له به‌كارهێنه‌ران ده‌كات، بۆیه پێویسته ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه به‌رز بكاته‌وه، تا هانی خه‌ڵكی بدات له تۆڕه‌كه بمێننه‌وه و كۆچ نه‌كه‌ن و به‌جێی نه‌هێڵن.
دووه‌م سیناریۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی هێنده پابه‌ندی و پێوه‌ستیان به فه‌یسبووكه‌وه نامێنێت، چونكه تا 50 ساڵی تر زۆر گۆڕانكاری گه‌وره له جیهان دروست ده‌بێ و ڕه‌نگه تۆڕی تری گه‌وره بێنه مه‌یدانه‌كه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان فه‌یسبووك بخاته لاوه، ئیتر ئه‌و لادان و ه‌سه‌رده‌مه‌یش فه‌یسبووك ته‌نیا وه‌ك گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی لێ ده‌مێنێته‌وه و هیچ كه‌س نامێنێت و به ته‌واوی ده‌بێته چۆڵه‌وانییه‌كی ته‌كنه‌لۆجیا.