زۆر جار پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێ، ئایا چا ده‌توانێ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه بكات، یان ئه‌وه شتێكه خۆمان دروستمان كردووه و پێمان وایه ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ی به‌هۆكاری ڕۆژانه تووشی ده‌بین، ده‌شێ به خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ك چا لێی ڕزگارمان ببێت؟ ئه‌گه‌ر سوودی هه‌بێ، كه‌واته بۆ ڕۆژووگرانیش به سووده، چونكه یه‌كێك له گرفته‌كانی ڕه‌مه‌زان سه‌رئێشه‌یه.
له پێشدا ده‌بێ ئه‌وه بزانین سه‌رئێشه بابه‌تێكی به‌رفراوانه و نیشانه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانه و به به‌ربڵاوترین كێشه‌ی ته‌ندروستی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ڕۆژانه خه‌ڵك هه‌زاران ده‌نك ده‌رمانی دژه سه‌رئێشه به‌كار ده‌هێنن كه چه‌ندان جۆر و بابه‌تی هه‌یه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی لێی ڕزگاریان ببێ.
چا یان قاوه ماده‌یه‌كیان تێدایه به‌ناوی كافائین كه تا ئاستێك مرۆڤ تووشی ڕاهاتن یان خووپێوه‌گرتن ده‌كات وا له كه‌سی ڕاهاتوو ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕۆژێك چا یان قاوه نه‌خواته‌وه، تووشی سه‌رئێشه ده‌بێت و هه‌ست به‌وه ده‌كات له‌شی ماده‌یه‌كی پێویسته ئه‌ویش كافائینه.
ئه‌م سه‌رئێشه‌یه زیاتر به‌یانیان پاش له‌خه‌وهه‌ستان ڕوو ده‌دات، به‌ڵام پاش خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ك چا یان فنجانێك قاوه به ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌رئێشه‌كه نامێنێت. ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه‌ی به‌نده به خواردنه‌وه‌ی چا یان قاوه، هه‌ر چوار بۆ شه‌ش سه‌عات جارێك دووباره ده‌بێته‌وه، ده‌رئه‌نجام وا له ڕاهاتوو به‌و خواردنه‌وه كافائینانه ده‌كات، ڕێژه‌ی یان بڕی خواردنه‌وه‌ی چا یان قاوه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر بكات.
لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ روودانی ئه‌م جۆره‌ی سه‌رئێشه‌یه بریتییه له‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك تا ئاستێك به‌رانبه‌ر به مادده‌ی كافائین هه‌ستیار ده‌بن و هه‌ر كه ئه‌م ماده‌یه نه‌گه‌یشته ئه‌م خوێنبه‌رانه، ئه‌وا سه‌رئێشه‌یه‌كی تا ئاستێك توند په‌یدا ده‌بێت.
له ڕه‌مه‌زاناندا به گشتی مرۆڤی ڕۆژووگر تووشی سه‌رئێشه ده‌بێت كه پسپۆڕان پێی ده‌ڵێن "سه‌رئێشه‌ی ڕه‌مه‌زان"، هۆكاره‌كانیشی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ برسێتی، نه‌خواردنی رۆژانه‌ی چا و قاوه، دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له خوێندا. ئه‌وانه‌ش كه جگه‌ره‌كێشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕۆژووه‌كه‌یان نایكێشن، به هه‌مانشێوه تووشی سه‌رئێشه ده‌بن.
ئه‌م سه‌رئێشه‌یه خۆی تا دوو سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت و له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زاندا، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتره و دواتر ئاسایی ده‌بێته‌وه و جه‌سته خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌گونجێنێت. به‌ڵام ئایا بۆ ڕۆژووگران خراپ نییه؟ به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی، ئه‌وانه‌ی به خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ڕاهاتوون، پێویسته له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له دوای به‌ربانگ و نانخواردن بیخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌كه‌یان نه‌بێته به‌رده‌وام و هیچ زیانێكی ته‌ندروستی نییه.
ئه‌وه‌ش ماوه بڵێین كه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ چای یان پتر جگه له‌وه‌ی سه‌رئێشه له‌و كه‌ساندا ناهێڵێ، ئه‌گه‌ری تووشبوونیش به نه‌خۆشیی دڵ تا ئاستێك كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی فراوانكردنی خوێنبه‌ره‌كانی تاجی دڵ. كه‌واته چا خۆی شتێكی گرنگه بۆ له‌شی مرۆڤ.