بەهۆی پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر تویتەر 160 هەزار هەژمار دەسڕێتەوە

ناوەندی میدیای ئەلكترۆنی رای گەیاند كە كۆمپانیای تویتەر 160 هەزار هەژماری سڕیوەتەوە بەهۆی ئەوەی پڕوپاگەندەیان بۆ تیرۆر كردووە. كۆمپانیایەكە دەڵێ، دوای شیكردنەوەی ناوەڕۆكی تویتەكان دەركەوتووە ئەو كەسانە پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر دەكەن.

ئەمڕۆ شەموو 11ی ئایار، ناوەندی میدیای ئەلكترۆنی سەر بە كۆمیانپای تویتەر رای گەیاند كە كۆمپانیایەكە 160 هەژماری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سڕیوەتەوە بە بیانووی ئەوەی پڕوپاگەندەیان بۆ تیرۆر كردووە.

لە بەیاننامەیەكدا بۆ رای گشتی، كۆمپانیایەكە سڕینەوەی 160 هەژمارەكە دووپات دەكاتەوە و دەڵێ، بە سڕینەوەی ئەو 160 هەزار هەژمارە بەگوێرەی راپۆرتەكانی شەفافیەت رێژەی پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر بە رێژەی 19% كەمتر بووەتەوە بە بەراورد بە راپۆرتەكانی پێشتر.

 تویتەر روونی دەكاتەوە كە دەزگای تایبەتی ئاشكرا كردنی خودكاری هەیە بۆ ناوەڕۆكی ئەو زانیارییانەی بەكارهێنەرانی لە كاتی تویتەكاندا بەكاری دەهێنن، ئەو دەزگایە ئاشكرای دەكات كە ئەو كەسە لە تویتەكانیدا پڕوپاگەندەی بۆ تیرۆر كردووە یان نا.

جێی باسە تویتەر پێشتریش ئەو ڤیدیۆیانەی هەموو سڕیەوە پێوەست بە هێرشەكەی كرایە سەر مزگەوتەكەی نیوزیلەندا، هاوكات رێگریشی كرد لە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانی تێیدا هێرش كرایە سەر كەنیسە و هوتێلەكانی سریلانكا.


وشە - فه‌رمان سادق


PM:08:37:11/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌