كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆبایلی نمایش كرد و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، دیزاینێكی جیاوازی له‌م مۆبایله‌دا به‌كارهێناوه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می مۆتۆڕۆلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "One Vision" ئاشكرا كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخاته بازاڕه‌وه، كۆمپانیاكه دیزاینی مۆبایله‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه و دیزاینێكی تازه‌ی تێدا به‌كارهێناوه كه پێشووتر له به‌رهه‌مه‌كانی تردا نه‌بینراوه.
كۆمپانیاكه تا ئێسته له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ڕامی سێ و چوار گێگابایتی هه‌یه، جگه له‌وه هیچ تایبه‌تمه‌ندی تر ئاشكرا نه‌كراوه و سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌یشی هیچی نه‌گوتوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتوه كه مۆبایلێكی ناوازه ده‌بێ له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی ناوازه كه خاوبوونه‌وه‌ی نییه.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.