به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه پسپۆرانی ئه‌مه‌ریكا كردوویانه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی له دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌وه ده‌هێڵن دووگیان بن، ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ له هه‌وڵێكیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕانی پزیشكیی زانكۆی بۆستن له ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی منداڵبوون كردووه كه ده‌بنه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دایكه‌كه، له‌مه‌شه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 30 ساڵییه، ئه‌گه‌ری كه‌متری مردن به‌سه‌ر منداڵبوونیان هه‌یه به به‌راورد به‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان بچووكتره.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 551 خێزان كرد، له‌مه‌شه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنانه‌ی له دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌وه ده‌یانهێشت منداڵیان ببێ، كه‌متر ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه و باشتر ده‌توانن به‌رگه‌ی ژانی منداڵبوون بگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به پێی ئه‌و توێژینه‌وه زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و ژنانه‌ی له دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌وه منداڵ ده‌خه‌نه‌وه و خه‌ریكی به‌خێوكردنی منداڵ ده‌بن، هێواشتر ته‌مه‌نیان ده‌ڕوا و دره‌نگتر پیر ده‌بن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه 462 ژن له‌وانه‌ی له دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه منداڵیان بوو، تا ته‌مه‌نی 95 ساڵان یان زیاتر ژیان.