كه‌مێك پێش ئێسته
رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕێكی سه‌نته‌ری شاری دهۆك له نزیك دۆلار سه‌نته‌ر
روویدا و زیانێکی مادی زۆری گەیان، به‌رپرسێكی به‌رگری شارستانی دهۆك دەڵێ،
ئاگرەکە بەر کۆگایەکی دەرمان کەوتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەم 12ی ئایار، میله‌ت به‌رواری هاووڵاتییەکی دهۆک بۆ
"وشه"ی روونی کردەوە، كه‌مێك پێش ئێسته رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له
بازاڕێكی سه‌نته‌ری شاری دهۆك له نێزیك دۆلار سه‌نته‌ر روویدا و زیانی به‌و بازاڕە
گه‌یاند.
زیاتر روونی
دەکاتەوە، ئاگره‌كه تا ئێسته كونترۆڵ نه‌كراوه، به‌ڵام تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی
سه‌ر به به‌رگری شارستانی خه‌ریكی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگره‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیانی
زیاتر بە بازاڕەکە نەگەیەنێت.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز،
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك به
"وشه"ی راگه‌یاند، به هۆكارێكی نادیار ئاگر له کۆگایه‌كی ده‌رمان له
ناوەندی شاری دهۆك كه‌وتووه و ته‌نیا زیانی ماددی لێ کەوتۆتەوە.
دووپاتی دەکاتەوە، دوای
ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگادار كراونه‌وه، خێرا گه‌یشتنه شوێنی
رووداوه‌كه و ئێسته سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی
بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێ، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە دیار
نییە و دواتر لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆی زیانەکان
دەخاتەڕوو.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری