ئایا گه‌لێك ده‌توانێ به ئازادی و دیموكراسی بگات، كاتێك له‌لایه‌ن سیسته‌مێكی سه‌ربازی و دیكتاتۆرییه‌وه به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا ڕێبه‌رایه‌تی بكرێ؟ وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێیه، چونكه چیرۆكی گه‌لی كۆریای باشوور و گه‌یشتنیان به دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته وانه‌یه‌كی به خۆڕایی بۆ هه‌موو گه‌لانی دنیا كه خه‌ون به ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینن، گه‌لی كۆریای باشوور سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ده‌ست حوكمی سه‌ربازییه‌وه ماوه‌ی 40 ساڵ ده‌یناڵاند به‌ڵام له كۆتاییدا توانیان پاش چه‌ندان كوده‌تا و كۆمه‌ڵكوژی و هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری و ئه‌شكه‌نجه و خیانه‌تكردن، بگه‌ن به ئازادی و دیموكراسی و دادوه‌ری و وڵاتێكی پێشكه‌وتوو بۆ خۆیان دروست بكه‌ن.
ئه‌و سیسته‌مه سه‌ربازییه دیكتاتۆره‌ی كه حوكمی كۆریای باشووری ده‌كرد، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ته‌واوی ده‌كرا، چونكه بیانووی زاڵبوونی شیوعییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و دوژمنداری و ئه‌گه‌ری شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، هه‌موو ئه‌وانه وایانكردبوو، كه خه‌بات و تێكۆشانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ دروستكردنی حكوومه‌تێكی دیموكرات و دادپه‌روه‌ر له وڵاته‌كه پووچه‌ڵ ده‌بوویه‌وه هه‌رچه‌ند جار هه‌وڵیان ده‌دا.
دوای دامه‌زراندنی كۆماری كۆریا و پاشان دابه‌شبوونی به‌سه‌ر كۆریای شیوعی و كۆریای ڕۆژئاوا كه به كۆریای باكور و باشوور ناو ده‌برێ، كۆریای باشوور به‌رده‌وام خه‌باتی ده‌كرد له پێناوی دیموكراسی، دواتر ئای سنگ مان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرا و حكوومه‌تێكی سه‌ربازی له وڵات ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا پشتیوانی له بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت ده‌كرد.
ئای سنگ مان به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت و دواتر یاسای ئاسایشی نیشتمانی ڕاگه‌یاند، به بیانووی ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی شیوعییه‌ت له كۆریای باشوور، له‌وكاته ئۆپۆزسیۆن به ته‌واوی دژی حكوومه‌تی ئای سنگ مان وه‌ستایه‌وه، دواتر له 1950 تا 1953 شه‌ڕی هه‌ردوو كۆریا دروست بوو و بووه هۆی مه‌رگی 2.5 ملیۆن كه‌س، كه كۆریای باكور له‌لایه‌ن چینه‌وه پشتیوانی ده‌كرا و كۆریای باشووریش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه به ته‌واوی پشتیوانی لێ ده‌كرا.
تا شۆڕشی 19ی نیسان/ئه‌پریلی 1960 كه كۆتایی به حوكمی دیكتاتۆری هێنرا و دواتر سه‌رۆك ین بو سون له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و حوكمی وڵاته‌كه‌ی گرته ده‌ست، به‌ڵام ساڵێك دوای ئه‌وه و له 1961 كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له ئایار/مایۆ ڕووی دا و حوكمی دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردن و ئازادی دووباره به‌ره‌و خاڵی سه‌ره‌تا گه‌ڕێنرایه‌وه.
دوای كوده‌تا پاك تشونگ هی حوكمی وڵاتی گرته ده‌ست و له 1963 تا 1979 حكوومی دیكتاتۆری له وڵات جێبه‌جێ كرد، ده‌سه‌ڵاتی پاك تشونگ هی له تشرینی دووه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1979 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری كۆریای باشوور كۆتایی هات، پاش ئه‌وه‌ی تیرۆر كرا، دواتر جه‌نه‌رال تشون سه‌رۆكی هه‌واڵگری كۆریای باشوور حوكمی وڵاتی گرته‌ده‌ست و په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی خسته گرتووخانه‌وه و هه‌موو ئامرازه‌كانی ئازادی ڕاده‌بڕینی سنوردار كرد و دیكتاتۆریه‌تی ڕه‌های له وڵات ڕاگه‌یاند.
له باشووری وڵاته‌كه و به تایبه‌ت له هه‌رێمی گوانگجۆ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیسته‌می دیكتاتۆریه‌ت ده‌ستی پێ كرد و بزووتنه‌وه‌ی پشتیوانی له چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت و ئازادی ڕاگه‌یه‌نرا، قوتابیان به لێشاو هاتنه ڕیزی خۆپێشاندانه‌كان و دژی تاكڕه‌وی و دیكتاتۆرییه‌ت وه‌ستانه‌وه.
له 18ی ئایار/مایۆی 1980 شۆڕشی گونگجۆ و كوانجو به فه‌رمی ده‌ستی پێ كرد و قوتابی و مامۆستایان ده‌رگای قوتابخانه و زانكۆكانیان داخست و له‌به‌رده‌م زانكۆی تشونامی نیشتمانی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان دژ به تاكڕه‌وی و دڕنده‌یی دیكتاتۆر ڕاگه‌یاند، دواتر چینه‌كانی تر و هاووڵاتییانی ئاسایی به‌هه‌مانشێوه هاتنه ڕیزی مانگرتوانه‌وه و شه‌پۆلێكی مه‌زنی ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی گرته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به توندی دژی خۆپێشانده‌ران وه‌ستایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دا، خه‌ڵكی له 21ی ئایار/مایۆ داوای دامه‌زراندنی گرووپی چه‌كداریان كرد و ڕۆژانی دواتر یه‌كه‌ی چه‌كداری جیا جیا دروست بوو، كه سوپای هاووڵاتییان ناوی ده‌برا.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌رێمی گوانگجۆ به ته‌واوی له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر هاته ده‌ره‌وه، ئیتر حكوومه‌ت چاره‌یه‌كی نه‌ما و به تانك و هێزی قورس هێرشی كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ته‌نانه‌ت هێزی ئاسمانیشی به‌كارهێنا، زیاتر له سه‌عاتێك و 30 خولهك به چڕی بۆردمانی خۆپێشانده‌رانی بێ چه‌ك و مه‌ده‌نیان كرد، كه ئه‌مه‌یش بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 200 كه‌س و برینداربوونی هه‌زارانی تر.
سه‌ربازان و ئه‌ندامانی هه‌واڵگری حكوومه‌تی دیكتاتۆریه‌ت به جلی مه‌ده‌نییه‌وه ڕۆیشتنه ناو خۆپێشانده‌ران و ده‌ستدرێژی سێكسیان كرده سه‌ر چه‌ندان ئافره‌ت و به گوێره‌ی ئاماره‌كان 17 حاڵه‌تی ئاشكرای سێكسی تۆمار كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆپێشاندان و شۆڕشگێڕان ناشرین بكرێ و خه‌ڵكی په‌شیمان بكرێنه‌وه له پشتیوانی كردنی ئه‌و ڕه‌وته ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دروست بووه، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان دادیان نه‌دا.
هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵكوژی و خوێنڕێژی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی حكوومه‌تی دیكتاتۆر دژ به خه‌ڵك دروست بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌ت و ئازادی ده‌كرد، هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو و بگره به‌رده‌وامیش بوو له پشتیوانی حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وته مه‌ده‌نییه كه داوای گۆڕانكارییان له وڵات ده‌كرد، ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه، كه هیچ هه‌واڵ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی حكوومه‌تی كۆریای باشوور دژ به خه‌ڵكه‌كه‌ی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
دۆخه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا له 1984 سه‌ندیكای چینه جیاوازه‌كان بۆ پشتیوانی له دیموكراسیه‌ت دروستبوو و 42 زانكۆ و په‌یمانگا هاوپه‌یمانی قوتابیانی نیشتمانپه‌روه‌ریان له پێناوی ئازادی و دیموكراسی ڕاگه‌یاند، له 1985 گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له نێوان چینی ئاینی و جووتیار و مامۆستایان و ته‌واوی چینه‌كانی تر ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ناوی هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل له پێناوی دیموكراسی و یه‌كگرتنه‌وه.
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لی فلیپین و هێنانه‌خواره‌وه‌ی فردیناند ماركۆس له فێبرایه‌ری 1986 هانی خه‌ڵكی كۆریای دا، تا سوورتر بن له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌یان، له به‌هاری 1986 قوتابی و كرێكاران ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرده‌وه و داوایان ده‌كرد ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له پشتیوانی ڕژێمی دیكتاتۆری هه‌ڵبگرێ، خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بوو، خوێنڕێژی و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكیش له‌لایه‌ن دیكتاتۆره‌وه به‌هه‌مانشێوه به‌رده‌وام بوو.
له 13ی نیسان/ئه‌پریل جه‌نه‌رال تشون دی هون پێداچوونه‌وه و هه‌مواری ده‌ستووری ڕاگه‌یاند و له‌و ڕێیه‌وه ده‌رفه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بێ هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌به‌ر كرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه پیاوانی ئاینی و كاهینان مانیان له خواردن گرت و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و ئه‌كته‌ر و فیلمسازان دژی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ستانه‌وه و له سه‌رجه‌م شاره‌كان خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كرده‌وه.
له حوزه‌یران / یۆنیۆی 1988 ڕاپه‌ڕینی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مواری 13ی نیسان/ئه‌پریل و كۆتایی دیكتاتۆر ڕاگه‌یه‌نرا، له‌وكاته یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی 1988 له
كۆریای باشوور ئه‌نجام ده‌دران، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی له‌باربوو، بۆ ئه‌وه‌ی میدیاكانی دنیا له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیكتاتۆری كۆریای باشوور ئاگادار ببنه‌وه و ڕووماڵی بكه‌ن.
دوای سێ ڕۆژ رو تای وو سێیه‌م كه‌سی ڕژێمی دیكتاتۆری پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و هه‌مواری ده‌ستوور و لێبوردنی گشتی و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ و به‌رهه‌ڵستكارانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش بووه سه‌ره‌تای جوڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری دیموكراسی له كۆریای باشوور.
دواتر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا و روه تای وو سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و تشون دی هون وازی له سیاسه‌ت هێنا و دوورخرایه‌وه. دواتر له 1995 تشون دی هون و روه تای وو دادگایی كران و تشون بڕیاری له‌سێداره‌دان و روه بڕیاری به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.