دوای تێپه‌ڕینی دوو ساڵ به‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات كه به
باكوری كوردستان ناو ده‌برێن، كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ئاواره‌كان كه باره‌گای سه‌ره‌كی له ئیسته‌نبۆله ورده‌كاری زیانمه‌ندبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و ئۆپراسیۆنه ڕاگه‌یاند، به تایبه‌ت ئه‌و سته‌مانه‌ی له ژنی كورد له‌و ناوچه‌كانه كراون.
له مانگی ئۆگه‌ست /ئابی 2015 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ڕاگه‌یه‌نرا، هاووڵاتییانی كورد له گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان دژی حكوومه‌ت و هێزه‌كانی وه‌ستانه‌وه و له كۆڵانه‌كان خه‌نده‌قیان لێ دا و بڕیاری ڕێگرتنیان له هاتنی پۆلیس بۆ ناوچه‌كانیان دا، له هه‌ندێ شوێنیش به ته‌واوی حكوومه‌ت كۆنتڕۆڵی نه‌ما و هه‌موو شتێك به ده‌ست خودی خه‌ڵكه‌كه‌وه بوو، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك حكوومه‌تی توركیا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یاند و سوپا و تانك و تۆپهاوێژ و هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا به‌شدارن.
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌نكه‌ره تا ئێسته نیو ملیۆن هاووڵاتی ئاواره‌بوون و زیاتر له سێ هه‌زار و 638 كه‌سی تریش كوژراون، زیاتر له 100 هاووڵاتی گه‌مارۆدراویش له ناوچه‌ی جه‌زیره سووتان و كه‌س به‌هانایانه‌وه نه‌چوو، به گوێره‌ی دیدار و گفتوگۆی كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ر كه له‌گه‌ڵ 480 ژن دیداری گرتووه، تێیدا پێشێلكاری گه‌وره‌ی دژ به مافی مرۆڤ و ژن و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رانبه‌ر ئافره‌تان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه تۆمار كراوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایش ده‌كات، كه له‌وێ هێزه كوردییه‌كان بوونیان هه‌یه. یتار تان و زه‌لال جۆشكون كه وه‌ك دوو توێژه‌ر به‌شداری ئه‌و ڕووپێوه‌یان كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كاره‌ساتی زۆر گه‌وره به‌سه‌ر ژنانی ئه‌و ناوچه‌یه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به گشتی هێنراوه.
یتار تان له دیدارێك له‌باره‌ی كاره‌كه‌یان ده‌ڵێ، پێشێلكاری گه‌وره دژ به مرۆڤ له ناوچه گه‌رمه‌كانی ململانێ بوونی هه‌یه، ئێمه‌یش سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانمان له 2015 تا 2017 تۆمار كرد و تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه و وردبینیمان كردووه و به فه‌رمی وه‌ك ڕاپۆرتێكی مه‌یدانی و توێژینه‌وه‌یه‌ك ئێسته ڕامان گه‌یاندووه، حاڵه‌ته‌كان زۆر ویژدانهه‌ژێنه‌رن، ژنانی وا هه‌بوو، كه به‌هۆی سته‌م و ئه‌شكه‌نجه منداڵه‌كانی ناو سكیان مردووه و هیچ پزیشكێك نه‌یانی بینیوه تا منداڵه مردووه‌كه له سكیان ده‌ربهێنن و بینێژن، كه سه‌ره‌نجام بووه‌ته هۆی مه‌رگی ژنه‌كه‌یش.
ئه‌و نووسراوانه‌ی سه‌ر دیواری ژووری ماڵی خه‌ڵك له ناوچه گه‌رمه‌كانی ململانێ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه هێزه‌كانی توركیا توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رانبه‌ر ژنانی ناوچه‌كه ئه‌نجام داوه، ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كان سه‌ربازانی تورك له ژنان ده‌ڕوانن.
له‌و ناوچانه كاتێك ژنێك ساتی منداڵبوونی ده‌هات، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نه‌ده‌درا ببرێنه نه‌خۆشخانه و ئه‌مبۆلانس بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌ده‌چوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی زۆر مه‌ترسیداریش هه‌بووه، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی توركیا بێ ڕه‌چاوكردنی ژیانی مرۆڤ، هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه به دوژمن سه‌یر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ سه‌رجه‌میان گیان له ده‌ست بده‌ن و بوونیان نه‌مێنێت.
یه‌كێك له توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێ، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپا و چه‌ند سه‌ربازێكی تر ماڵه‌كه‌یان وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه و خه‌و داگیركردین و ئێمه‌یش ناچاربووین چۆڵی بكه‌ین، كاتێك ئه‌وان شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت، ژووره‌كان پڕبوون له جلی دڕاوی ئافره‌تان، ئه‌مه‌یش نیشان و ئاماژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌یه بۆ سه‌ر ژنان كه له‌و ماڵه ماونه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه ئاماژه دراوه، كه سه‌ربازانی توركیا له‌و ماڵانه‌ی داگیریان كردووه، نووسراوی زۆر نابه‌جێیان نووسیوه و به‌جێیان هێشتوون، كه سووكایه‌تییه به ژنانی ناوچه‌كه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر كچان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
توێژه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له كاتی چوونیان بۆ هه‌ر یه‌كێك له ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ڕووبه‌ڕووی زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره بوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه ڕێگریان لێ كراوه. یه‌كێك له توێژه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات واده‌ی دیدارمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌یه‌كی قوربانی ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست، هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه و ڕێیان لێ گرتن كه بیانبینین و ئه‌وانیش بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به زۆر گواسته‌وه.
زۆرێك له خه‌ڵكی له ترسی ده‌ستدرێژی و سوكایه‌تی سه‌ربازانی توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ندان مانگ له كونی ژووره‌كان و ماڵه‌كانیان نه‌هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و ژنێك له ناوچه‌ی جه‌زیره به توێژه‌رانی ڕاگه‌یاندووه كه ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ره‌وه‌ی نه‌بینیووه و ترسی هێرش و په‌لاماری سه‌ربازانی توركیای له‌سه‌ر بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پێشێلكارییانه به ڕوونی به‌دی ده‌كرێن و وێرانكردن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و سوكایه‌تی سه‌ربازانی توركیا دژ به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ گرنگی پێ ناده‌ن و له ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان دڕندانه‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ و جیهانی ئازاد و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش خۆیان لێ بێبه‌ری كردووه و بێده‌نگن.