وڵاتی ئه‌ڵمانیا، وێڕای ئه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی وێرانی كرد، به‌ڵام یه‌كێكه له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی دنیا و له بواره‌كانی پیشه‌سازی و ئابووری له پێشه‌نگدایه و له چه‌ندان بواری تریش پێش له پێشه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵات بڕوایان به پلان و كۆڵنه‌دانه و كار به ڕژدی ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه 30 زانیارین له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا كه ڕه‌نگه هه‌رگیز پێشتر نه‌تبیستبێ:
1-ناسناوی وڵاتی شاعیر و بیرمه‌ندانی لێ نراوه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ند و ئه‌دیبه‌ی له وڵاته‌كه‌دا هه‌بوون و ئێسته‌یش به‌شێكن له فه‌رهه‌نگی وڵاته‌كه و دنیا، وه‌ك كانت، هیگڵ، شۆپنهاوه‌ر، نیتچه، هایدگه‌ر. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، له بواری موزیكیش له پێشه‌نگدا بووه، به‌هۆی باخ و بیتهۆڤن و چه‌ندان پاشای تری ئه‌و بواره.
2-یه‌كه‌م گۆڤار له مێژوودا، ساڵی 1663 له ئه‌ڵمانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وای كردووه ببێته یه‌كێك له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری.
3-چالاكییه كولتووری و ڕۆشنبیرییه‌كانی له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێن، له‌سه‌ر ئاستی دنیا له ڕووی ژماره‌وه یه‌كه‌من. له ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و 800 كتێبخانه و 820 شانۆ و شه‌ش هه‌زار و 200 مۆزه‌خانه و 130 ئۆركێسترای تێدایه.
4-یه‌كه‌م وڵاته بۆ چاپكردنی كتێب، ساڵانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 94 هه‌زار ناونیشانی نوێ چاپ ده‌كرێن و هه‌یانه تیراژه‌كه‌ی ده‌گاته ده‌یان ملیۆن.
5-له ڕووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیی ئه‌وروپا یه‌كه‌مه و له‌سه‌ر ئاستی دنیا پله‌ی چواره‌مه، دوای ئه‌مه‌ریكا، چین و ژاپۆن.
6-به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، ژماره‌ی پیاو له‌و وڵاته بووبووه سێیه‌كی ژن، ئه‌مه‌ش وای كرد زۆرترین ڕێژه‌ی قه‌یره‌یی له ژناندا دروست ببێت.
7-له ڕووی دانیشتووانه‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌وروپایه به نزیكی 82 ملیۆن كه‌س، خاكه‌كه‌شی پێنجه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌ورپایه.
8-ڕێژه‌ی منداڵبوون له ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌چاو كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه حكوومه‌ت په‌نابه‌رێكی زۆر وه‌ربگرێت.
9-به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، نۆ ئه‌وه‌ندی پاریس پایته‌ختی فڕه‌نسا ده‌بێ، پرده‌كانیشی زۆر له شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا زیاتره.
10-به‌پێی یاسای ئه‌ڵمانیا، هه‌ر گیراوێك له گرتووخانه هه‌ڵبێت، ئازاده و ناگیرێته‌وه.
11-ئه‌ڵمانیا به شه‌قامی پان و ڕێی خێرا ناسراوه، تاكه وڵاته له‌سه‌ر ئاستی دنیا، شه‌قامی تایبه‌تی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رووی 200كم/سه‌عات بڕۆی.
12-ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامێكی خێرا به‌نزینت پێ نه‌ما، یاسا گه‌وره‌ترین سزات ده‌دات و هیچ پاساوێك قبووڵ ناكات، چونكه ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی بچیته سه‌ر ئه‌و شه‌قامه، یه‌ده‌گی خۆت بزانیایه.
13-له ساڵی 1989 تا 2009 نزیكی 2000 هه‌زار قوتابخانه داخراون. هۆكاره‌كه‌شی به‌شێكی بۆ خراپیی كوالیتی ئه‌و قوتابخانانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌شێكیشی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی منداڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
14-له ساڵی 2014 له ئه‌ڵمانیا خوێندنی زانكۆش به‌خۆڕایی كرا، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌یش بۆ خوێندن ده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
15-له‌و وڵات زیاتر له 400 باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی لێیه، گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵانیش له دنیادا له شاری به‌رلینه.
16-له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، زیاتر له دوو ملیۆن ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن سوپای سووری ڕووسییه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسییان خرایه سه‌ر كه ته‌مه‌نیا له نێوان 13 بۆ 70 ساڵی بوون.
17-به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژییان كرابووه سه‌ر، له كۆمه‌ڵگه به چاوێكی تر ته‌ماشا ده‌كران و ئیتر وه‌رنه‌ده‌گیرانه‌وه، ڕۆشنبیرانی وڵاته‌كه هه‌ڵمه‌تێكی كولتووریان دروست كرد و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به بێ‌ڕێز ته‌ماشا بكرێن، وه‌ك ژنانی شكۆمه‌ند ته‌ماشا كران و سه‌دان شیعریان به‌سه‌ردا گوتراوه، چونكه ئه‌و ژنانه له خراپترین سه‌رده‌مدا، له‌پێناو مانه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌ڵمان و به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان، ئه‌و ده‌ستدرێژی و به سۆزانیكردنه‌یان قبووڵ كردووه.
18-له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی "كۆكاكۆلا" به ئاسانی نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌ڵمانیا، كۆمپانیای "فانتا"یان دروست كرد. دواتر هه‌ردوو كۆمپانیاكه یه‌كیان گرت و ئێسته‌یش یه‌كێك له خواردنه‌وه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه ناوی فانتایه.
19-هه‌مبه‌رگر كه به خواردنێكی ئه‌مه‌ریكی ناسراوه، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌ڵمانیا داهێنراوه و ناوه‌كه له شاری هامبۆرگ وه‌رگیراوه.
20-ئه‌گه‌رچی یوتیوب به تۆڕێكی ئه‌مه‌ریكی ناسراوه، به‌ڵام 60%ی به‌ناوبانگترین ڤیدیۆكانی، ئه‌ڵمانین.
21-ئه‌ڵمانیا تاكه وڵاته، چه‌ند دار له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه، ناسنامه‌ی خۆیان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان له پێناسه حكوومییه‌كه‌یدا، شوێنه‌كه‌ی، قه‌باره‌كه‌ی، ته‌مه‌نی، جۆری، باری ته‌ندروستی تۆمار كراوه.
22-كۆمپانیای ڤۆلكس ڤاكن، پڕفرۆش‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله له دنیادا ساڵانه 11 بۆ 14 ملیۆن ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشێ. كۆمپانیای تۆیۆتای چینی تاكه ڕكابه‌ریه‌تی.
23-زۆرترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیادان و زۆربه‌شیان گرانبه‌هان وه‌ك پۆرشه، مارسیدس، ئاودی، بی ئێم ده‌بلیو، مای باخ، شكۆدا و زۆری تر.
24-پیرۆزترین شت لای گه‌لی ئه‌ڵمانیا، كاته. له‌وێ وه‌رگرتنی واده به سه‌عات و چاره‌ك و نیو سه‌عات نییه. بۆ نموونه، ناڵێ: سه‌عات چوار و نیو یه‌ك ده‌بینین، ده‌ڵێ: سه‌عات چوار و 28 خوله‌ك یه‌كتری ده‌بینین، چونكه دوو خوله‌ك كه ده‌كاته 120 چركه، لای ئه‌ڵمانی نرخی زۆره.
25-ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م وڵاتی دنیا بوو سه‌عاتی هاوینه و زستانه‌ی دانا و یه‌كه‌م جاریش ساڵی 1916 سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه به‌كاری هێنا.
26-ژنی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئاستی دنیادا یه‌كه‌من بۆ دڕه‌نگ شووكردن، ناوه‌ندی ته‌مه‌نی یه‌كه‌م منداڵبوونیان ده‌گاته 29 ساڵ، له‌كاتێكدا ناوه‌ندی ته‌مه‌نی یه‌كه‌م منداڵبوون له وڵاتانی عه‌ره‌بی 19 ساڵه.
27-وێڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌كانی "سۆفی" بۆ كچ و "ماكسیمیلیان" بۆ كوڕ زۆرترینن. ئه‌مساڵ له ئه‌ڵمانیا ناوی"محه‌مه‌د" پێشی هه‌ردووكیانی دایه‌وه.
28-به ڕووپێوی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵاتانی دنیا، سێیه‌م وڵاته بۆ ژیانی خۆش و له‌باری ته‌مه‌نی پیر كه خانه‌نشین ده‌بن و حكوومه‌ت هه‌موو ژیانێكی گونجاویان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كردووه ته‌مه‌نی سه‌روو 100 ساڵ له‌و وڵاته زۆر بێت.
29-ئه‌گه‌رچی تا سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، ژماره‌ی جوو له‌و وڵاته چه‌ندان ملیۆن بووه، ئێسته ته‌نیا 100 هه‌زاری لێ ماوه. به‌ڵام ژماره‌ی مسوڵمان گه‌یشتووه‌ته نزیكی پێنج ملیۆن كه‌س.
30-به‌رلین، سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاره له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان و ته‌نیا له‌و شاره 300 هه‌زاری له نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازی پیاو و هاوڕه‌گه‌زخوازی ژن تێدایه.