به‌و پێیه‌ی پرۆتین و ڤیتامینه‌كان گرنگترین پێداویستییه‌كانی جه‌سته‌ن، مریشك و گۆشت به باشترین هۆكاره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پێداویستییانه داده‌نرێت، له ناویشیاندا جگه‌ری مریشك گرنگترینیانه.
ماڵپه‌ڕی
alsamim هه‌واڵێكی له‌سه‌ر سووده‌كانی جگه‌ری مریشك بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌یسه‌لمێنێ كه هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پرۆتین، كاربۆهیدرات، ڤیتامین، ئاسن و پێكهاته‌كانی تری پێویست بۆ جه‌سته.
سووده‌كانی جگه‌ری مریشك:
_ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ڤیتامین A ده‌وڵه‌مه‌نده، سوودی بۆ به‌هێزكردنی ڕاده‌ی بینین و چاو هه‌یه.
_ جگه‌ری مریشك به ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین B12 ناسراوه، ده‌توانێ له ڕۆژێكدا سێ له‌سه‌ر چواری پێویستی جه‌سته بۆ ئه‌و ڤیتامینه په‌یدا بكات، هه‌ر بۆیه پزیشكان داوا ده‌كه‌ن گرنگیی پێ بدرێت.
_ به‌هۆی پێكهاته‌كانییه‌وه له كه‌مخوێنی ده‌تپارێزێ و سووڕی خوێن چالاك ده‌كات.
_ ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ڤیتامین B1 كه به‌رپرسه له نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی جه‌سته و چاره‌سه‌ركردنی قڵیشانی لێو و پێست.
_ بڕێكی زۆر مادده‌ی فۆسفۆری تێدایه ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی كالیسیۆم ئێسك به‌هێز ده‌كات.
_ منداڵبوون ئاسان ده‌كات و یارمه‌تی كۆرپه‌له ده‌دات به باشی گه‌شه بكات و جه‌سته‌ی هیچ کەموکوڕییەکی نه‌بێت.