ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌نیا به دوو ڕه‌نگی زۆر باو ماوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش ڕه‌ش و ڕه‌ساسین، بۆیه وه‌ك نوێبوونه‌وه‌یه‌ك و ڕزگاربوون له ره‌نگه دووباره‌كان ئه‌پڵ نوێكاری ئه‌نجام دا.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ كه نوێكاری كردووه له ره‌نگی مۆبایله‌كانی و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند كه ئێسته كار له‌سه‌ر زیاد كردنی دوو ره‌نگ ده‌كه‌ن بۆ مۆبایله ڕهنگاوڕهنگهكهیان كه ئه‌وانیش ڕه‌نگی "مۆری لاڤێنده‌ر و سه‌وزێكی كاڵ"ه.
ئه‌پڵ هاوشێوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن پێنج سی كه ساڵی 2013 ده‌رچوو به چه‌ندان ڕه‌نگی ناوازه‌وه، ئێسته ئه‌پڵ هه‌مان شت به‌كارده‌هێنێته‌وه له مۆبایلی ئایفۆن ئێكس ئاڕدا، به‌ڵام ڕه‌نگی جوانتر و كوالێتی باشتر، ئه‌م دوو ڕه‌نگه بوونه‌ته جێگای سه‌رسامی خه‌ڵك و زۆرێكی له به‌كارهێنه‌ران و هه‌وادارانی خه‌ڵك تووشی شۆكبوون.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.