ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش و جوانیان هه‌یه،
له گوندی "شه‌هێ" سه‌ر به شاره‌دێی دینارته دارێكی زه‌رد هه‌یه كه سەرباری
سەوزایی دار و ژینگەی دەورووبەری زەردێتی خۆی پاراستووە.
مێهڤان زێباری، هاووڵاتییه‌كی شەهێیە و لەبارەی ئەو دارە بۆ
"وشه" دەڵێ، دارێك له گوندی شه‌هێی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته هه‌یه،
سەرجەم گەڵا و تەنانەت لقەکانیشی زەردن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، داره‌كه له جۆری بهڕوویە و ده‌كه‌وێته
ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی شەهێ، ئەو دارە بە جیاوازییەکەی دیمه‌نێکی جوان و سه‌نجڕاكێشی
بە ژینگەی گوندەکە بەخشیوە، وەک دەڵێ، دارەکە هیچ نەخۆشییەکی نییە و ساڵانه بەڕوویەکی
زۆر دەگرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه داری به‌ڕوو له سرووشتی خۆیدا دارێكی سه‌وزه
و هیچ یه‌كێك له گه‌ڵاكانی زه‌رد نابن.
زێباری دووپات لەوە دەکاتەوە، دارە‌كه زیاتر له پێنج مه‌تر به‌رزه
و قەفی داره‌كه‌ش مه‌ترێك زیاتره، گه‌ڵاكانی كه‌مێك بچوكتره له گه‌ڵای داربه‌ڕووه‌كانی
تر لە ده‌ورووبه‌ری و به درێژایی ساڵ به زه‌ری ده‌مێنێته‌وه و رەنگەکەی لەدەست
نادات.
گوندی شه‌هێ ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای شاره‌دیێ دینارته، به‌هۆی
بۆردومانی به‌ردوامی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ته‌نیا پێنج ماڵی تێدا ده‌ژین و
ئه‌وانی تر هه‌مووی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری دینارته بوونە.
ئاكرێ/نه‌وزاد هلۆری