ژنێكی ئێرله‌ندی دوای چوار ڕۆژ له له‌دایكبوونی ساواكه‌ی له‌كاتی شیرپێدانیدا خۆی و ساواكه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌م دیمه‌نه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له نه‌خۆشخانه‌كه دروست كرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ماری داونی ژنێكی ئێرله‌ندیی 36 ساڵه، خاوه‌نی دوو منداڵ بوو و به‌م دواییانه سێیه‌م منداڵی هێنایه دنیاوه، دوێنێ چواره‌م ڕۆژی ته‌مه‌نی ساواكه‌ی بوو، له‌و كاته‌ی ماری شیری له نه‌خۆشخانه پێ ده‌دا، گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه به میدیاكانی داوه، ئه‌و ژنه له‌ناكاو گه‌شكه لێی داوه، هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كان به تیمێك هه‌وڵی ڕزگاركردنیان داوه، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و ڕاسته‌وخۆ كۆتا به ژیانی خۆی و ساواكه‌شی هاتووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه له مردنه له‌ناكاو و نامۆكانی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆمار كراوه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێکهات، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر گه‌شكه به هۆكاری مردنه‌كه‌یان دانرا.
ئه‌و ژنه خۆی له كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانسازی كاری كردووه، له‌و كاته‌ی كه گه‌شكه لێی داوه كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و ساواكه‌یشی كه‌وتووه‌ته ژێری، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردووكیان پێكه‌وه مردوون.