كۆنترین ئۆتۆمبێلی پۆرش دەخرێتە زیادكردنی ئاشكرا

:: PM:03:03:14/05/2019 ‌
زیادكردنی ئاشكرای سوزبی بەناوبانگ رای گەیاند بەو نزیكانەی یەكێك لە كۆنترین ئۆتۆمبێلەكانی پۆرش زیادكردنی ئاشكرای بۆ دەكات و چاوەڕوان دەكرێ نرخەكەی بگاتە 20 ملیۆن دۆلار.


ئەمڕۆ سێشەم 14ی ئایار، ماڵپەڕی "یاهو نیوز" رای گەیاند، پێشانگای سوزبی بۆ زیادكردنی ئاشكرا یەكێك لە كۆنترین ئۆتۆمبێلەكانی پۆرشی ئەڵمانی دەخاتە زیادكردنی ئاشكرا كە ساڵی 1939 دروستكراوە.

چاوەڕوان دەكرێت ئۆتۆمبێلەكە نرخەكەی بگاتە 20 ملیۆن دۆلار، بەمەش دەبێتە گرانترین ئۆتۆمبێلی پۆرش لە مێژوودا، نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە پۆرشەش تێدەپەڕێنێت كە لە فیلمی بەناوبانگی لو مان بەكارهێنرا بوو كە ساڵی 2017 بە 14 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئۆتۆمبێلەكە ناوی "مۆدیڵ64"ی لێنراوە و ساڵی 1939 دروستكرا بۆ ئەوەی بەشداری پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل بكات كە مەودای پێشبڕکێکە لە بەرلین تا رۆما بوو، دوورییەكەی هەزار و 500 كیلۆمەتر بوو، بەڵام بەهۆی جەنگی جیهانی پێشبڕكێكە ئەنجام نەدرا .


وشە - فه‌رمان سادق