هونه‌رمه‌ندی ناسراوى كورد كورد دڵپاك سه‌عید كه چه‌ندان ساڵه له بواری هونه‌ریدا كارده‌كات ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچی دوایی كردنى بڵاو بوویه‌وه و هونه‌رمه‌ندانیش به دانانى وێنه‌كه‌ى له پێگه‌ى فه‌رمییه‌كانیان یادیان كردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
په‌یجی گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕاى گه‌یاندووه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئایار، هه‌واڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکار خاتوو (دڵپاک سەعید) یان پێگەیشتووه، ئه‌وانیش دلچگرانن به‌و هه‌واڵه.
شایه‌نى باس كردنه تاكو ئێسته ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه هۆكارى مردنه‌كه‌ى چى بووه.
شێوه‌كار دڵپاك سه‌عید له دایك بووی شاری هه‌ولێره و له ساڵی 2000 یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی به‌ناوی (من و سروشت) كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2004 دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی به ناوی (سیمفونیای ده‌شت) كرده‌وه و به شداری زۆرێك له پێشانگه هاوبه‌شه‌كانی كردووه.