ئەو خۆراكانەی یارمەتی پاككردنەوەی جگەر دەدەن

:: PM:06:42:14/05/2019 ‌
جگەر رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە زۆر كاری لەشدا وەكو هەرسكردن، بەرگری، میتابۆلیزم، هەروەها كۆكردنەوەی پێكهاتە خۆراكییەكان لە رێگەی ئەو خۆراكانەی كە دەیانخۆین، جگەر توانایەكی زۆری هەیە، پێكهاتەی كیمیایی دەردەدات رژێنێك بۆ پارێزگاری كردن لە ئەندامەكانی لەش. ئەمانە چەند كۆمەڵە خۆراكێكن كە پارێزگاری لە تەندروستی جگەر دەكەن و جگەر دەپارێزن.

یەكەم: زەردەچەوە، یەكێكە لە بەناوبانگترین بەهاراتەكان كە بەرێژەیەكی زۆر بەكاردەهێنرێت یارمەتی  هەرسكردنی چەوری دەدات، كۆركۆمینی تێدایە كە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی گلوتاتهیۆن كە یارمەتی لابردنی ژەهری جگەر دەدات، یارمەتی دووبارە دروستبوونەوەی ئەو خانانە دەدات كە لە جگەردا زیانیان پێگەیشتووە.

دووەم: سەوزە پر گەڵاكان، یەكێكی تر لەو خۆراكانەی كە تەندروستی جگەر باشتر دەكات سەوزە پر گەڵاكانە وەكو خەردەڵ، سپێناخ، كەلەرم، ئەم سەوزانە یارمەتی هاندانی دەردراوەكانی زراو دەدات و تەندروستی جگەر باشتر دەكات.

سێیەم: چایی سەوز، چای سەوز لە هەمان كاتدا یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات پرە لە دژەئۆكسید و كاری جگەر باشتر دەكات، رێگە لە كۆبوونەوەی چەوری دەگرێت لە لەشدا خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ چایی سەوز بە رۆژێكدا  جگەر بەگشتی تەندروست دەكات.

چوارەم: ئاڤۆگادۆ، یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی كە یارمەتی كەمكردنەوەی زیانەكانی جگەر دەدات، بەیەكێك لە باشترین خۆراكەكان دادەنرێت پرە لە گلوتاتهیۆن كە جگەر لە ژەهر دەپارێزێت و كارەكانی جگەر باشتر دەكات.

پێنجەم: چەوەندەر، خۆراكێكی تر كە یارمەتی پاككردنەوەی جگەر دەدات و كاری جگەر باشتر دەكات  دەوڵەمەندە بە كارۆتینی بێتا هەروەها فلاڤۆنۆیدس كاری جگەر باشتر دەكات و خوێن پاك دەكاتەوە بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی لەش باشتر دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد