عه‌لی سیستانی ڕابه‌ری شیعه‌كانی عێراق له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و دۆخی عێراق به گشتی، له ڕێی كه‌سانی تره‌وه نامه و پشتیوانی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه و داوایشی كردووه، كه عێراق بێڵایه‌ن بێ له شه‌ڕ و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و پشتیوانی ته‌واوه‌تیشی ده‌ربڕیوه بۆ عه‌بدولمه‌هدی كه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه و گوێ به فشاری حزبه‌كان نه‌دات.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سیستانی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامی بۆ میلیشیاكانی شیعه‌یش ناردووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه ناو شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه، هه‌رچه‌نده به ته‌واوی په‌یامه‌كه بۆ میلیشیاكان ڕوونه، به‌ڵام تا ئێسته دڵنیایی نییه، كه ئه‌وان نه‌چنه ناو شه‌ڕه‌كه و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتویه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ڕووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان بووه‌ته‌وه، زۆرێك له لایه‌نه‌كان به ناڕاسته‌وخۆ سكاڵایان بردووه‌ته لای سیستانی، بۆ ئه‌وه‌ی دووری بخه‌نه‌وه و كه‌سێكی تر له شوێنی دابنرێ، به‌ڵام له وه‌ڵام دا عه‌لی سیستانی ده‌ستخۆشی له عه‌بدولمه‌هدی كردووه و پشتیوانی خۆیشی بۆ ده‌ربڕیوه كه به‌رده‌وام بێ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و گوێ به حزبه‌كان نه‌دات.
ئه‌وه‌ی كه مه‌رمه‌جه‌عییه‌تی لێی نیگه‌رانه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و باشترنه‌بوونی دۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری هاووڵاتییانه، كه هه‌مووان به ئاواته‌وه‌ن و هیوا بۆ باشبوونه‌وه‌ی ژیانیان ده‌خوازن. بۆیه مه‌رجه‌عییه‌ت داوایان له عه‌بدولمه‌هدی كردووه، له‌و ڕووه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژێت.