به‌هۆى شه‌رى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و
سوپایى توركیا، هاووڵاتییه‌كى ده‌ڤه‌رى بارزان له چیاى شیرین شه‌هید كرا وله ده‌ڤه‌رى
ئامێدیى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌حمه‌د ناوكوركى، هاووڵاتییه‌كى مزورى باڵاى سه‌ر
به ده‌ڤه‌رى بارزان به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌هۆى شه‌ڕى نێوان پارتى
كرێكارانى كوردستان و سوپاى توركیا، هاووڵاتییه‌كى ده‌ڤه‌رى بارزان له چیاى شیرین
شه‌هید بوو.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هاووڵاتییه‌كه ناوى "لازم
عه‌لى"یه و ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 40 ساڵه و خێزانداره، به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى
گیا به‌هارییه‌كان چووەتە ناوچه‌ى بێتوێن له چیاى شیرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌كه‌وێته
نێوان ته‌قه‌ى توركیا و په‌كه‌كه و شه‌هید ده‌كرێت، ئێسته هاووڵاتییانى ناوچه‌كهچونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمەکەی بگه‌ڕێننه‌وە.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ك له كومه‌ڵگاى قه‌دشى سه‌ر
به شاره‌دیێ سه‌رسنك رای گه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته له گوندى "به‌رى كه‌ر"
فڕۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وانی هه‌واڵگرى تورکیا كه‌وته خواره‌وه.
دووپاتی لەوەش کردەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كى
تر‌ى بێ فڕۆكه‌وان چاودێرى شوێنی کەوتنەخوارەوەکە دەکات تا ئێسته كه‌س نه‌یتوانیوه
بگاته شوێنى فرۆكه‌كه، به‌ڵام به چاوى خۆمان بینیمان له ئاسمانه‌وه گڕى گرت و
سووڕایه‌وه و دواتر كه‌وته خواره‌وه"
وشه/ دهۆك