سه‌رۆكایه‌تى رووسیا راى گه‌یاند مۆسكۆ هیچ گره‌نتییه‌كى له‌باره‌ى ئێرانه‌وه له مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌رنه‌گرتووه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به‌هۆى گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و گرژیى ده‌چێ.
دیمترى پیسكۆڤ گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15 ى ئایار به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ رووسیا، مایك پۆمپیۆ هیچ گره‌نتییه‌كى له‌باره‌ى ئێران به مۆسكۆ نه‌داوه.
پیسكۆڤ له لێدوانكه‌ى كه له ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه دووپاتى ده‌كاته‌وه، بارودۆخه‌كان زیاتر به‌ره‌و گرژیى ده‌چن و ئۆباڵى بارودۆخه‌كه‌یش ده‌خاته ئه‌ستۆى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا ده‌ڵێ، "جێى داخه ئێران كۆمه‌ڵێك بڕیارى داوه، به‌ڵام ئێران ئه‌مه‌ى به خواستى خۆى نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌ڵامێك بووه بۆ گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا".
دوێنێ مایك پۆمپیۆ سه‌ردانى رووسیاى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته كۆبووه‌وه، بیسكۆڤ دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌وان له دیداره‌كه‌یان هیچ گره‌نتییه‌كیان له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زوو ده‌كات بارودۆخه‌كه گرژتر بكات.