ئه‌ڵمانیا مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى عێراقى راگرت

 

حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕیارى دا به‌هۆى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌ پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى هێزه‌ عێراقییه‌كان رابگرێت كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌.

 به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى ئایار حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕیارى دا پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى عێراق رابگرێت.

وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌، هۆكارى ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ به‌هۆى ئه‌و گرژییه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ دروست بووه‌.

 هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش له‌ عێراقن و مه‌شق به‌ هێزه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن.

 هه‌ر ئه‌مڕۆ باڵوێزخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ بانگه‌وازێكدا داواى كرد به‌شێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ زۆر سه‌ره‌كى نین، عێراق جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا.

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌هۆى چه‌ند سزایه‌كى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران، گرژییه‌كى زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بووه‌. دواى ته‌قینه‌وه‌كانى به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیماراتیش كه‌ چوار كه‌شتى بازرگانى كرانه‌ ئامانج، بارودۆخى كه‌نداو شڵه‌ژاوه‌ و هه‌ندێك له‌ چاودێرانى سیاسى پێشبینى شه‌ڕێك ده‌كه‌ن له‌ كه‌نداودا.

 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل


PM:02:24:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌